تاسە/tase: ن: 

1 . ئیشتیا، تامەزرۆیی. 

2 . ئاره‌زوو، ئاڵها، ته‌ما، کەووژ، کەڵکەڵە، مەیل، هەوەس، هه‌ویا.

تاسەبار/tasebar: ئانفا: کەسێک کە تاسە و ئارەزووی زۆرە، تاسەدار، تاسەمەند، ئارەزوومەند.

تاسەباربوون/tase barbûn: کتن:[ تاسەبار+ بوون] بەئاواتەوەبوون بۆ پێگەیشتن، تاسەداربوون.

تاسەباریی/tasebaryî: نچ:[ تاسەبار+ ئیی] حاڵەت و چلۆنایەتی تاسەدار، تاسەدار و ئارەزوومەندبوون، تاسەداریی، تاسەمەندیی، ئارەزوومەندیی.

تاسەخۆر/tasexor: نفا: ئارەزووخۆر.

تاسەخووار/tasexuwar: ئانفا: ئارەزوومەند: کەسێکە تاسە و ئارەزووی یەکێکی بکات.

تاسەدار/tasedar: ئانتـ:[ تاسە+دار] تاسەبار.

تاسەداریی/tasedaryî: نچ:[ تاسەدار+ یی] تاسەداریی.

تاسەکردن/tasekirdin: کتپ:[ تاسە+ کردن]

1 . ئیشتیای زۆر بۆخواردنی شتێک.

:: تاسەی سەروپیم کردووە.

2 . مەیل و ئارەزووی زۆر بۆ دیتنی کەسێک.

:: دەمێکە تاسەی دایکم دەکەم.

  تێبینی
 تاس، تاسە، تاسا، لە فەرهەنگەکانی فارسیدا بە واتەی مەیل و ئیشتیای خواردن بە تایبەتی مەگیرانی ژنان هاتووە
نانەوازادە 

تاسەمەند/tasemend: ئانفا:[ تاسە+ مەند] تاسەبار، تاسەخووار.

تاسەمەندیی/tasemndî: نچ:[ تاسەمەند+ ئیی] تاسەباریی.

.

.

__________

تاسە/tase: ن: تارسە : ئارەزووکردنە لە دوورەوە، بیراکرن، پییرهەزوویشین

:: تاسەی بینینی دۆستانم کرد.

{ تا (تار)+ سە( سێ) سێبەر، پەنا.}{ج. نەبەز}.

تاسەکردن/tasekirdin: کتپ:[ تاسە+ کردن] لە دوورەوە سێبەری کەسێک یان تارمایی کەسێک هێنانەبەر چاوی خۆ.

.

.

__________

تاسە/tase: ن: چاڵ و کونی سەر شەقام. 

.

.

.

.