ئه‌رخه‌وان  ¹/erxewan: ن:[ ڕوو] ئەرغەوان : دارێکه‌ گه‌ڵاکانی خڕن، گوڵێکی سووری جوانی هه‌یه‌، لەسه‌ره‌تای به‌هاردا ده‌پشکوێت و سه‌رتاپای ده‌بێت به‌گوڵ، گوڵه‌کانی هه‌ندێک شیرنایی تێدا هه‌یه‌، هه‌ندێ که‌س ده‌یخۆن له‌کوردستاندا  له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان و پاوه‌ و هه‌جیج و یالـی سیروان ده‌روێت.[Bot : Cercis Siliquastrum]

{

کارێزی شه‌ریف ئاوی نه‌ماوه ‌

ئه‌رخه‌وان لق و پۆپی شکاوه‌

}{ پیره‌مێرد}.

ئه‌رخه‌وان سوور/erxewan sûr: نتـ:  وه‌رزی لافاوی به‌هاران.

  تێبینی : دووهۆی هه‌یه‌.
1 – که‌ ئه‌و وه‌رزه‌یان وا ناوناوه‌ که ‌لافاو هه‌ڵده‌ستێت دار ئه‌رخه‌وا ن گوڵ ده‌کا.
2 – له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوی باران سوور وه‌رده‌گێڕێت و شێوه‌ی ئه‌رخه‌وانی ده‌گرێت.

ئه‌رخه‌وانی/erxewanî: ئانتـ:[ ڕه‌نگ] ڕه‌نگێکه‌ وه‌کو ڕه‌نگی گوڵی ئه‌رخه‌وانی، سوورێکی مه‌یلەو بنه‌وشی، سورێکی ڕه‌‌ش باوە.

ئه‌رخه‌وانی کردن/erxewanî kirdin: کتپ: ڕه‌نگ کردن به‌شێوه‌ی ڕه‌نگی ئه‌رخه‌وان.

.

.

________________

ئه‌رخه‌وان  ²/erxewan: ن:[ ناڤ] ناوه ‌بۆ کچان.

.

.

.

.