بەزەیی/bezeyî: ن: خۆشەویستی، دڵنەرمی، سۆز، سووێ، نەخۆش، میهرەبان، مییهر.[ ئینگـ : affection]
بەزەیی پێداهاتن/bezeyî pêdahatin: کتن:[ بەزەیی+ پێداهاتن]
1 – دڵ پێسووتان، دڵ بۆ نەرمبوون.
2 – بەزەوی پیاهاتنەوە.
بەزەییدار/bezeyîdar: ئانتـ: بەبەزەیی، میهرەبان، پیار، دەڤترک، دلۆڤان.
بەزەییداری/bezeyîdarî: نچ: میهرەبانی، دڵنەرمی، دلۆڤانی.
بەبەزەیی/be bezeyî: ئانتـ:[ بە+ بەزەیی] میهرەبان، دڵنەرم، پیار، بەزەییدار : دڵسووتان بەکەسێکی لە کاتی کزی، نەخۆشی یان لە قەومانێدا.
بێ بەزەیی/bê bezeyî: ئانتـ:[ بێ+ بەزەیی] دلهشک، نامیهرەبان، دڵڕەق. [ ئینگـ : Callous].
بێ بەزەییێتی/bê bezeyîêtî: نچ:[ بێ بەزەیی+ ئێتی] دلهشکی، دڵرەقێتی.
.
.
.
.