ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
و | W | u , uu , U |
( واو)
لە پیت رێزی زمانی کوردی بە ڕێنووسی ئارامی دەکاتە 35 مین پیت.
هاوێژی ئەم پیتە بەم کلۆجە دەبێت | هەر دوولێو خڕدەبن و بۆ پێشەوە دەڕۆن، زار بردن بۆ مەڵاشووی خوارەوە، بادەرکردن لە قوڕگەوە بۆ دەرەوەی دەم |
ئەم پیتە بەر دەنگی خشەیی frscative دەکەوێت ، کە بەر لێو دەکەوێت وە ( ئاوازەدارە) لە گۆکردنیدا. کە لە سەرەتا و نێوەڕاستی ووشەدا دەبێت بەهێز گٶ دەکرێت. لێ کە لە کۆتایی ووشەدا دەبێت و لە دوای دەنگی بزوێن بێت، دەربڕینی پێوێست بە هێز ناکات.
:: وەرە
:: وەخت
:: خەو
:: دەوار.
.
گۆڕانکاری دەگەڵ هەندێک پیتی دیکە دا
: و – ف : ئاخاوتن _ ئاخافتن، حەوت _ حەفت.
: و – ڤ : ئاو _ ئاڤ، ئەو _ ئەڤ، ئاوایی، ئاڤاهی.
: و – ی : ئوتو _ ئوتی، ئاڵوباڵو _ ئالیبالی.
{ تێبـ : ئارزی یان ئارزوو [ ی = و] ئهم گۆرڕنگارییه پتر له نێوان دیالێکتهکاندا روودهدات}.
.
ئەم پاشگرە بە دوای ( فرمان) دا دێت و لە ( کارێتی )ی دەیخات.
: خوێند _ خوێندو.
: داما _ داماو
.
.
______________________
و /W
: ئامرازی پێوەندی :
1 – بەیەکەوە بەستنێکی سادەی نێوان دوو شە پێکدێنێت.
: من و تۆ هاتین.
: ئازاد و ئاسۆ بران.
: من و قادر قوتابین.
2 – بەیەکەوە بەستنێکی سادەی نێوان دوو دەستەواژە ( فرێز) پێک دێنێت.
: مانگا دۆشین و قەزوان کرۆشتن نەگووتراوە.
: دەفتەرێکی سەدپەڕەیی و قەڵەمێکی خۆ نووسم کڕی.
3 – بەیەکەوە بەستنێکی سادەی نێوان دوو ڕستە پێکدێنێت.
: جووتیارەکە زەویەکەی کێڵا و تۆوەکەی پێوەکرد.
: پیاوەکە نوێژەکەی کرد و هەڵستا.
4- ئاشنایی و گونجانێک هەیە لە نێوان ووسەی ( بەهار) و ( جوانی) دا
: بەهار و جوانی.
5 – دوورکەوتنەوەیەک هەیە لە نێوان ووسەی ( تۆ) و ( درۆ) دا
: تۆ و درۆ.
.
1 – هەندێک جار دەبێتە یاریدەدەر بۆ دروست کردنی ووشەیەک لە لێکدانی دوو وشە.
: کشت و کاڵ : کشتوکاڵ .
: تێر و تەسەل : تێروتەسەل.
: شت و مەک : شتومەک.
: مشت و مڕ : مشتومڕ.
: قبج و قیت : قنجوقیت .
: زرنگ و زیت : زرنگوزیت.
ئەم ووشانە لە لایەن واتای کەرتەکانیانەوە دەبەش دەکرێن بە سێ بەشەوە:
1 – 1 – ئەو وشانەی هەردوو کەرتەکانیان واتا دارن :
: زرنگ و زیت.
: شۆخ و شەنگ.
: سەر و بەر.
: چەوت و چوێر.
: هاتوچۆ ( هاتن و چوون)
: هەڵسو کەوت ( هەڵسان و کەوتن).
2 – 1- ئەو وشانەی یەک کەرتیان واتا دارە :
: شت و مەک ( شت : واتادارە).
: تەپ و تۆز ( تۆز: واتادارە).
: شڕ و شاتال ( شڕ : واتادارە).
3 – 1 – ئەو وشانەی هەردوو کەرتەکە بێ واتان :
: جرپ و جۆپان .
خرت و پرت.
.
وشەی ( و) پەیوەند لە گەڵ وشەی ( ش)ی پێوەندا بەکاردەهێندرێت بۆ مەبەستی کۆکردنەوە و دڵنییایی :
: منیش و تۆش دوێنی بەسەرکراینەوە.
: میوەکە دەشکرم و دەشی خۆم.
: دەشچم و پێشی دەڵێم.
هەست بەوە دەکرێت دڵنییایەکە لە ( ش)ـەکەوە دێت، جاری واش هەیە وشەی ( ش) بە تەنیا دڵنییایی نابەخشێت :
: منیش چووم.
.
لە هەندێ بەکارهێناندا وشەی ( و) بەسەریەکەوە ، بوون و بەردەوامێتی دەگەیەنێت :
: دەشت و دەشت ڕۆیی.
: ئاو و ئاو چوو.
.
وشەی ( و)ی پەیوەند لە هەندێ بەکارهێناندا جێ گۆڕکێی بەردەوام لە دووبارەکردنەوەی وشەکەدا ڕادەگەیەنێت :
: وەرزێرەکە دەشتاو دەشت هات.
: ئەم کاغەزە دەستا ودەست دەگاتە دەست خاوەنی.
: شاخا وشاخ دەڕۆم بۆ کوێستان.
: دارا بە بانەو بان هاتە ماڵمان.
{ تێبـ : لەم نموونانەدا وشەی ( و ) لەگەڵ بزوێنێکی تردا هاتووە، کە بە وشەی پێشەوە دەبەستێتەوە. ئەگەر لە وشەکەدا بزوێنی ( ا ) هەبوو، بزوێنەکە دەبێتە ( ە )، وە ئەگەر لە وشەکەدا بزوێنی ( ا ) نەبوو، بزوێنی ( ا ) دێت. ئەگەر کۆتای وشەش بزوێنی ( ا )بوو، تەنها ( و) ی بە دوایدا دێت}.
.
وشەی ( و )ی پەیوەند وا دەبێت لە ڕوالەتدا وەک باری ( حاڵەتی) پێشوو کە لە بەندی 3 دا ڕوونکرایەوە بەکاردێت، بەڵام جێگۆڕکێ ناگەیەنێت، بەڵکۆ لە دووبارەکردنەوەی وشەوە بەردەوام و بەریان( ئیتیجاهـ) دەگەیەنێت:
: دەماودەم کەوت.
: پشاوپشت گەڕایەوە.
: تەنیشتاوتەنێشت بەلادا هات.
.
وشەی ( و )ی پێوەند دا دەبێت لە دروستکردنی ڕستەی ئاوەڵکاری بەشداردەبێت :
: بارام و ئارام دەستەویەخەی یەکتربوون.
: دەستەوئەژنۆ دامەنێشە.
: قوتابیەکان چەنگە و بازی یەکتربوون.
.
وشەی ( و )ی پێوەند وا دەبێت لە ڕستدا ئاراستە نیشان دەدات :
: ماڵەکەمان پشتەوڕۆژە.
: کابرا بەرەوقیبلە دانێشت.
: دارا ڕووەوچیا ڕۆێشت.
: ئام ڕێیە سەرەوژێر دەبێتەوە بۆ ناو دۆڵەکە.
{ ڕەنگە لە بنەڕەتدا دەقی ( پشتەوڕۆژ _ پشت بە رۆژ)( بەربەقیبلە _ بەرەوقیبلە) بووبێتت و بۆ سانایی گۆکردنی گۆڕابێت}.
.
وشەی ( و )ی پێوەند وا دەبێت هەندێ جار کات پيشان دەدات:
: دەمەوبەهار دەچین بۆ سەیران.
.
وشەی ( و )ی پێوەند دا دەبێت لەگەڵ ( نە )ی پێوەند کۆ دەبنەوە و سەرەڕای ڕۆلی پێوەند، ڕۆڵیکی تریش دەبینن، ئەویش ئەوەیە کە بەیەکەوە نەرێ دەخەنە سەر دوو شت، وە یان پەیوەندی نێوان دوولایەن نەرێ دەکەن.
: نە ئاسۆ و نە زۆراب هاتن.
: نە شاسوار خواردی و نە جوامێر.
: نەسرین نە دەخوات و نە دەڕوات.
: نە من هاتم و نە تۆ هاتیت.
: نە دەینووسی و نە دەیخوێند.
: نە بچۆ و نە بخۆ.
{ لەم نموونانەدا دەردەکەوێت، کە ئەم ( نە )یەی نەرێیە کار ناکاتە سەر ڕوواڵەتی وشە، بۆ نـموونە ئەگەر ( نە )ی نەرێ ڕەوشی لە ڕستەدا بەکاربهێنین، دەبوو لە جێگەی ئاو ڕستانەی سەرەوە دا ئەمانەی خوارەوە بێن}
: ئاسۆ و زۆراب نەهاتن.
: ساسوار و جوامێر نەیانخوارد.
: نەسرین ناخوات و ناڕوات.
: من و تۆ نەهاتین.
جاری وا هەیە لەگەڵ ( و )ی پێوەندا، ( نە)ی پێوەند و ( ش )ی پێوەندیش بەکاردێت لە ڕستەدا:
: نەمیش و نە تۆیش چووینە حەج.
: نەدەشخۆین و نە دەشڕۆین.
.
هەندێ جار وا دەبێت ( و )ی پێوەند لە نێوان دوو ڕستەدا دێت، جگە لە ئەرکی خۆی کە ( پێوەند)ـە ، ئەو لایەنەش کە ( فاسیلە ) نییە لە نێوان ڕوودانی دووکاری رستەکەدا ڕادەگەیەنێت :
: هەر هات و هەرای نایەوە.
: نووست و هەڵنەستایەوە.
: باری خۆت بگرە و باجی خۆت بستێنە.
،
{ تێبینی : ئەم ( و )ی پێوەند لە کوردییدا دوو باری هەیە :
باری یەکەم : کە بە دوای بزوێن دا بێت خۆی دەبێتە دەنگدار( کۆنسۆنانت) ێکی وەستاو :
: سەرما و گەرما.
: ئازا و مەرد.
: دێ و شار.
: چەقۆ و هەسان.
بەڵام کە بەدوا واوی بزوێنی تیژدا هات، واوەکەی پێوەند دەبێت کورتە بزوێنێکی پێبدرێت بۆ ئەوەی دیاربکەوێت، وەک کە بمانەوێت بە دوا وشەی ( بەڕوو )دا واوی پێوەند بێت، واوە پێوەندەکە بزوێنێکی وەک ( ضمة) ی عيرەبی بدرێت، کە ئەگەر بە ڕێنووسی ئاسای بینووسین بەم شێوەیە دەنووسرێت ( بيروو وو مازوو )، بەڵام نووسەران لە باری وەهادا لە جیاتی زیادکردنی کورتە بزوێنی ( واو) بە دوای ( واو)ی پێوەندا تەنها ( واوێک) دەنووسن لە وشەی پێش خۆی دووردەخەنەوە :
: دوو و سێ.
: دەزوو و دەرزی.
باری دووەم : کە بە دوا کۆنسۆنانتدا دێت بۆ خۆی دەبێتە بزوێن :
: بەرد و دار.
: هەنار و سێو.
: گورگ و مەڕ.
.
.
.
.