هاوسەر/hawser: ئانتـ:[ هاو+ سەر]

1 – ئامسەر : ژن، مێرد.

2- [ ئاین]  لە نەڕیتی ئاینی دێرینی میثرا پەرەستییدا دەستەواژەی هاوسەر بەر پلەی دووەم کەوتووە لە خوار ڕا بۆ سەرێ.  پلەی هاوسەر بۆ پیاو بەکاردەهێندرا کە خێزان داربووبێت و بۆ ناسینەوەی ئەم پایەیە، دەبوایە چارشێو یان مێزری بەسەرەوە بووایە، کە ئەمەش بۆ خۆی هێمایە بۆ مەشخەڵ یان ڕووناکی، میثرا بۆ خۆی خودای ڕووناکی بووە .   

.

هاوسەری/hawserî: نچ:[ هاوسەر+ ی] ئامسەری.

هاوسەری بەستن/hawserî bestin: ئانتـ:[ هاوسەری+ بەستن] خێزان دروست کردن، مێردکردن، ژن هێنان .

.

هاوسەروا/hawserwa: ئانتـ:[ هاو+ سەروا] هاوبەش..[ ئینگـ: Co-rhyming].

.

.

.