پرپیۆزیشن | Preposition |
زمانه‌وانی کورد له مێژووی ڕێزمانی کوردییدا به‌م شێوه‌یه له سه‌ر ئه‌م مژاره دوواوون :
1 – ماموه‌ستا سه‌عید سدقی له ڕێزمانهکهیدا( صرف و نحوی کوردی ) کاتێک باسی ( ادوات) ده‌کات ( به ، بۆ ، تا ، له ) دێنێته ناو میسالانهوه و هیچ عینوانێکی تایبه‌تی بۆ دانهناوون.
2 – ماموه‌ستا تۆفیق وه‌هبی له ده‌ستووری زمانی کوردی، برگه 69 دا ده‌ڵێت : ئه‌داتی ته‌واوی که‌لیمه‌یه‌ک له جومله‌یێکا بۆ پێشاندانی لاقه‌ی مانای ناوێ، سیفه‌تێک و که‌لیمه‌یێکی تر به‌که‌ڵک ئه‌هێنرێت، وه‌کو:
ئێمه له مه‌رگه‌وه هاتین : له …. وه.
پیاوه‌که‌ی تۆش ڕۆی : ی
جامانه سه‌رپۆشێکی ناقۆڵایه : ی
3 – کوردوییف له کتێبه‌که‌ی ( زمانی کوردی له ساڵی 1970 ) له ژێر ناونیشانی ( به‌رناڤ) ده‌کات به سێ به‌شه‌وه :
1 – بهرناڤهکانی کۆن، وه‌ک : ب ، با ، بۆنا ، بێ ، په‌ی ، جه‌م، دوو ، ژ ، سه‌با ، گه‌ل، ل ، هه‌تا .
2 – بهرناڤهکانی تازه، تازه : به‌ر ، بن ، پاش ، پێش ، ره‌خ ، سه‌ر ، ناڤ.
3 – بهرناڤهکانی به‌جووت : به‌رب ، دگه‌ل ، له‌گه‌ل.
هه‌روه‌ها بهرناڤه کۆنه‌کان له‌گه‌ڵ تازه‌کان پێکه‌وه به‌کاردێن، وه‌کو : ل سه‌ر، ب سه‌ر، ل به‌ر ، ژبه‌ر، دناڤ، ژناڤ.
4 – رشید کورد له کتێبه‌که‌ی ( رێزمانا کرمانجی ) له ژێر عینوانی ( حروف جر، پێربهست ) دا ده‌ڵێت : پێربهست وشه‌یێکه که ناوه‌کان و بهرناڤهکان ده‌کات به مه‌فعولی صریح ، وه‌ک : من قهلهمهک ژ کوڕێ خوو ڕا کری.
له‌م ڕسته‌دا ( ژ ) و ( ڕا) پێربهستن. پێربهست له زمانی کوردییدا ئه‌مانه‌ن : ئانگۆ ، ب ، بۆ ، پاشێ ، د ، ژ ، ژبۆ ، قاندی ، ل ، ل پێش.
5- نوری عه‌لی ئه‌مین له ڕێزمانهکهیدا ( ڕیزمانی کوردی ) چاپی ساڵی 1960 ده‌ڵێت : ئامرازی پێوه‌ندی ئه‌و واژهیهیه، که له پێش
( ناو ، ڕاناو ، ئاوه‌ڵناو )ـه‌وه، به‌کارده‌هێندرێت بۆ ده‌رخستنی پێوه‌ندی ناوه‌که ، یا ڕاناوه‌که ، یان ئاوه‌ڵناوه‌که له‌ته‌ک وشه‌کانی تری رشتکهدا ، ئامرازی پێوه‌ندیش ده‌کات به دووبه‌شه‌وه :
1 – ساده ( ه ، به ، بۆ ، په‌ی ، پێ ، تا، تێ ، له ، لۆ ، لێ ، وه ، وه‌ک ، ی) ئامرازی ( پێ ، تێ ، لێ) له ته‌ک فرماندا به‌کاردێن.
2 – لێکدراو ( به‌بێ ، له‌سه‌ر ، وه‌کو ، هه‌تا ، هه‌تاکو، هه‌تاوه‌کو ).
6 – ماوه‌ستا مه‌ردۆخ له فه‌رهه‌نگه‌که‌یدا له لاپه‌ڕه 25 له نێوان تێکڕای باسی حرف و ادوات ته‌نیا ناوی ( تا ، له ) ده‌بات. که به واتای پرپیۆزیشن ده‌که‌ون، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناونیشانێکی تایبه‌تیان بۆ دابنێت، وه یا پێناسهیێکیان بۆ بکات.
7 – له کتێبی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی پۆلی یه‌که‌می ناوه‌ندی چاپی دووه‌می ساڵی 1972 که له لاپهڕي ( 25، 26، 27 ) دا له پارچه‌کانی ئاخاوتن دا ده‌دوێت له به‌شی شه‌شه‌مدا ده‌ڵێت :
ئه‌گه‌ر وشه‌که بۆ ده‌رخستنی پێوه‌ندیی ناوێ، ڕاناوێ یا ئاوه‌ڵناوێ به‌کارهێندرا له‌ته‌ک وشه‌کانی تری ڕسته‌که‌دا پێی ده‌گووترێت ( ئامرازی پێوه‌ندیی)
ته‌نیاش ( بۆ ، له ، ی) له‌ڕسته‌دا وێنه‌ی بۆ هێناوه‌ته‌وه.
پار ئێوه و ئه‌وان چوون بۆ هه‌ولێر : بۆ
ئێمه‌ی دواکه‌وتوو که‌ی ده‌گه‌ێنه ریزی گه‌لان : ی
دۆشاو له ترێ دروست ده‌کرێت : له
8 – کۆڕی زانیاری کورد له ( رێزمانی ئاخاوتنی کوردی) ی‌دا له لاپه‌ڕه 257، 258 ئاماژه بۆ دوو بابه‌تی گرنگ ده‌که‌ن.
1 – هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م مژاره له زمانی فارسییدا.
2 – هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ک بۆ ئه‌م مژاره له زمانی کوردییدا.