ئاوڵه‌/awľe: ن:[ نخ] ئوولە( ل)، بلۆق، تلۆق، گۆزاوله‌، گوڵه‌ئه‌ستێره‌.[ ئینگـ: Pox ،Varicellae LA].    

1 – نه‌خۆشییه‌که‌ پترمنداڵ ده‌یگرن، ته‌شه‌نەده‌کات و یه‌ک له‌یه‌کی ده‌گرنه‌وه‌.

 تێبینی
ئه‌م نه‌خۆشی یه‌ به‌ هۆی( ‌ڤیرۆس) ێکی تایبه‌تی په‌یدا ده‌بێت، نیشانه‌کانی ئه‌وه ‌یه‌ که ‌له ‌پێشدا تایه‌کی قورس له‌شی نه‌خۆشه‌که‌ ده‌گرێت و تیخه‌ره‌ی پشت ژان ده‌کات، پاشان هه‌مووله ‌ش یان هه‌ندێک جێگای پۆرگی بچووک( ئاوڵه‌) ده‌رده‌دات که‌ زنچکاو یان تێدایه‌ نه‌خۆشییه‌کی گران و کوشنده‌یه‌ و هه‌ر له ‌سه‌ت که‌س که‌ ده‌یگرن پازده‌یان مه‌ترسی مردنیان لێده‌کرێت. له‌ حاڵی چاک بوونه‌وه‌شدا، گه‌ڵێک جار شوێنی پۆرگه‌کان که ‌ئیشک ده‌بن به‌ چاکی ده‌مێنێته‌ وه‌ و مه‌ردووم گروێ ده‌کات. بۆ پێشگرتن به‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌، ئێستا ماکی( ‌ڤاکسین)ی تایبه‌تی هه‌یه‌، منداڵ و گه‌وره‌ی پێده‌کوتن پێش ئه‌وه‌ی ده‌م ده‌رمانه‌ تازه‌ یه‌ له‌ کوردستان بڵاوببێته‌وه‌. زنچکاوی پۆرگی ئاوڵه‌یان کۆکرده‌وه‌ و به ‌نووکی نه‌شته‌ر جێگایه‌کی له‌ش( زیاتر باسک و قۆڵ) یان ده‌رووشاند و له‌ ئه‌م زنچکاوه‌یان تێده‌کرد، گا و مەڕ و بزن و هه‌ندێک باڵنده‌ش تووشی ده‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌بن. خوریکه‌، خروێکه‌، خروێلکه‌، خو ری، خوریک.   

2 – ئه‌و پۆرگانه‌ی مه‌ردوومێک که‌ تووشی نه‌خۆشی خوریکه‌ ده‌بن، ده‌ری ده‌کات. هه‌وڵه‌، هاوڵه‌.   

3 – پۆرگێکه‌ له ‌ئه‌نجامی به‌ بێ ڕۆیشتنی زۆر، له‌به‌ری  پێ و یان له‌ به‌ر سووتانی له‌ش به ‌ئاوی له‌ کوڵ و ئاوور له‌ شوێنه‌ سووتاوه‌که‌، په‌یدا ده‌بێت و ئه‌گه‌ر دڕا ئاوی لێدێت.

{

له‌ب وه‌ته‌مای دڵ چه‌ند حه‌سره‌ش به‌رد 

پێش ئاوڵه‌ که‌رد، فرسه‌ته‌ش ناوه‌رد

}{ مه‌وله‌وی} .

ئاوڵاوی/awľawy: نتـ[ ئاوڵه‌+ ئاوی ] که‌سێکه‌ ئاوڵه‌ی ده‌ردابێت و چاک بووبێته‌وه‌و شوێنی پۆرگه‌کانی به‌ ده‌م و چاو یان جێگای تری له‌شیه‌وه‌ مابێت. کونج، گروێ، خروێکه‌دار.

ئاوڵه‌ده‌ردان/awľederdan: کتن: [ ئاوڵه‌+ ده‌ردان] خوریکه‌ لێ هاتن، ده‌رهاتنی پۆز گی خورێکه‌ له‌له‌شی که‌سێک.

:: ئه‌م منداڵه‌ به‌سته‌زمانه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئاوڵه‌ ده‌رداوه‌، هه‌ر چاوی به‌ده‌ره‌وه‌ ماوه‌.  

ئاوڵه‌کوت/awľekut: نفا:[ ئاوڵه‌+ کوت( کوتان)] پزیشکی خورێلکه‌ کوت :  ئه‌و که‌سه‌ی پیشه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ماکی دژی ئاوڵه‌ له‌خه‌ڵک ده‌ کوتا. 

:: مه‌مه‌ندی ئاوڵه‌کوت چۆته‌ شار ماکی ئاوڵه‌ بـهێنێت.

:: ئاوڵه‌ کوتێکمان ده‌ستکه‌وتایه‌ منداڵه‌که‌مان ده‌کوتا.

ئاوڵه‌کوتان/awľekutan: کتنـ:[ ئاوڵه‌+ کوتان] به‌کارهێنانی ماکی دژی ئاوڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ یان گه‌وره‌ تووشی ئه‌م نه‌خۆ شییه‌ نه‌بن.

:: شێرکۆ ئاوڵه‌ی کوتاوه‌ باسکی ئاوساوه‌. 

:: له‌شاره‌وه‌ هاتوون ئاوڵه‌ ده‌کوتن. 

 تێبینی
 به‌ده‌می نه‌شته‌ر، یان تیخێکی تایبه‌تی جێگایه‌کی له‌ش چیخ ده‌که‌ن و ماکه‌که‌ی تێده‌که‌ن. ئه‌م چاوگه‌ پتر کورت ده‌کرێته‌وه‌ و ته‌نیا( کوتان) مه‌به‌سته ‌که‌ ده‌گه‌ێنێت

: خۆی کوتاوه‌، منداڵه‌که‌ ده‌کوتن.  

ئاوڵه‌ی باڵنده‌/awľey baľinde: ن:[ نخ] وه‌ناقی باڵنده‌، نه‌خۆشییه‌کی پێسه‌. 

ئاوڵه‌ی مانگا/awľey manga: نتـ:[ نخ] پەنۆک، خوریکەی چێل، ئاوڵه‌ی ڕه‌‌شه‌ووڵاخ : نه‌خۆشی یه‌که‌ که‌ بڵۆق له‌سه‌ر ده‌م و گوان و پێسته‌ دا په‌یدا ده‌کات.[ ئینگـ: cowpox][ ئینگـ: Vaccinia ].

ئاوڵه‌ی مه‌ڕ/awľey meř: نتـ:[ نخ] وه‌ناقی مه‌ر.

ئاوڵه‌ی مریشک/awľey miriŝik: نتـ:[ نخ] دانکه‌، خوریکه‌ی مریشک : نه‌خۆشی یه‌کی درمه‌، زیپکه‌ و برین له‌ سه‌رپێستی په‌یدا ده‌بێت و په‌رده‌یه‌کی زه‌ردیش له ‌ناوده‌میدا په‌یدا ده‌بێت: ئاوله ‌ده‌م وگوێچکه‌ی دێته‌ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها له ‌منداڵیش په‌یدا ده‌بێت و پێی ده‌گووترێت( مێکوته‌).

.

.

.

.