هەرزاڵ/herzaľ: ن:[ هـ] ئەرزێڵ، ئەستەرک، پێرک، پیسزک، ستەرک، ستێرک، شووقەلەت، قۆتان، هەرزاڵە، هەرزەڵ، هەرزێڵ
1 – تەختی دارە بۆ لەسەر نووستن. کە پرۆکەیەکە لەناو ماڵاندا دەیکەن و چشتەمەکی لە سەر دادەنێن.
2 – تەختەیەکە بۆ زاد و دانەوێڵە دروست دەکرێت.
3 – درەختێکی جوانە، 3 – 6 م بەرزدەبێتەوە، گەڵاکانی خوارەوەی سپییە، گوڵی سپی دەگرێت، لە ناوچە فێنکەکان دەڕوێت، بۆ بەرهەمی پزیشکی بەکاردێت.
.
.
.
.