خا ¹/xa: ن: کورت کراوەی (خاتوون و خانم)ـە.
:: خا فاتم چۆنی؟.
.
.
______________________
خا ²/xa: ن:{{ ەک / ێ / ێک / ێوە // ان / ێ / ن }{ ەكە / ێ // ەکان / ەکێ }}[ توێ][ پهـ: خایک][ کباش، فە]
1 – باتوو، هێلکە گون، هێڵکەی گون، وەتە.
2 – [ توێ] خایە : تۆوی مێینە، خایە ( پیتێندراو).
3 – [ هـ] هێك، هێڵکە، هێڵە( هـ).
{ تیبـ : هاك _ هاگ_ هێگ، بەواتەی( تۆو)ـە، کە بە فارسی تخم ( toxm)، بە ئینگلیزی ( egg)، بە ئەڵمانی ( ei)، بە فەرەنسی ( oeuf)، تۆو ( tow)یش بنەڕەتی ژیان و پەیدابوونە، گونیش تۆودان ( towdan)ی مرۆڤە}{ ج. نەبەز. ل. 350}.
خاکەر/xaker: نتـ: [ کباش، کهـ][ خا+ کەر(کردن)] هێلکەکەر: مریشکی هێلکەکەر.
خاکردن/xaker: کتپ:[ کباش، کهـ][ خا+ کردن] هێلکە کردن.
:: مامر چەرمگ خاکردگە.
خاوڕوون/xa ǔ řǔn: نتـ:[ خوار][ کباش، فە][ خاو+ ڕوون] هێلکە و ڕۆن.
خایە/xaye: ن:[ فە، مەن، خانە، ل] خا، هێلکە.
خایەڕۆن/xayeřon: نتـ:[ خوار] هێلکە و ڕوون.
خایەڕوون/xayeřûn: نتـ:[ خوار] هێلکە و ڕوون.
خایینە/xayîne: نتـ:[ خوار] هێلکەو ڕۆن.
.
.
________________________
خا 3/xa: ئان: پیرۆز، خاوێن، پاگژ _ پاقژ( ئایینی).
.
.
________________
خا 4/xa: ئمـ:[ کباک] خوە.{ ئیزۆلـی.ل. 440}.
.
.
_________________
خا 5/xa: ن:[ ئاڤێسـ : Ax : خا] خانی. خانیاو: .lx کانیاو، AJ چا : چاڤ.
.
.
.
.