شێ/şê: ن: ئهرەبووش( کهـ) ، سوورهول.
.
.
_____________________
شێ/şê: ن: شیی : لێک جووێ کراوەوە، فشوفۆڵ، لۆکە و خوری.
شێ کراوە/şêkirawe: ن: فش و بڵاوکراوەوە.
.
.
____________________
شێ/şê: ن: نم، تەڕایی _ تەڕی، شەکرەکە : بریتییە لە بارستایەک هەڵمی ئاو لە ناو قەبارەیەکی دیاریکراو لە هەوا.
شێپێو/şêpêw: نتـ:[ شێ+ پێو( پێوان)] نمپێو : دەزگای هەڵمپێوی هەوا.[ ئینگـ : Hygrometer، Psychrometer ]
شێی ڕەها/şêy řeha: نتـ: ئەند] یەکەی پێوانەکەیشی گرام / م3 یە، جیاوازە شێی رەهای تێربوون بریتییە لە بارستەی هەڵمی ئاوی پێویست بۆ تێربوونی قەبارەیەکی دیاریکراو لە هەوا لە پلەی گەرمی دیاریکراودا.
شێی کێشاوە/şêy kêşawe: ن: شێدارە، نمدارە.
.
.
___________________
شێ/şê: ن:[ ڕەنگ]
1 – [ کباک] موو زەرد.
2 – [ کباک] ڕەنگی سوور و ڕەش.
3 – ڕەنگێکی سوورە بە زەردی بڕوانێت.
4 – ڕەنگێکی سوورێکی سپی پاتیش دەڵێن، کە تەنها بۆ ووڵاخی بەرزە دەستدەدات.
.
.
.
.