کۆر/kor: ن ، ئان:
1 – ئێکچاڤ، یەکچاڤ، یەکچاو، کوور، یی چەش.
2 – ئێتون : شفرەشکی کەسێ چاوێکی چاوێکی نەبینێت یان گەردوو چاو هیچ نەبینێت.
{ چبکەم : لە عەیبەت میرمەمێ کوێربوون هەرتک چاو }{ تحفە، ل 331}.
3 – دەبێتە نازناوی ئەو کەسەی کە کۆرەیە :
:: کەمالەکۆر.
:: نازادەکۆر.
کۆراڤ/korav: نتـ:[ باد][ کۆر+ ئاڤ] قوڕاو، کووێراو : ئاوی شلوێ، کەندێکە ئاوی ووشک بووبێت.
کۆراو/koraw: نتـ:[ کۆر+ ئاو] کۆراڤ، کووێراو _ کووێرەکانی.
کۆرایی/korayî: نچ، ئاکتـ:[ کۆر+ ئایی]
1 – کوێڕایی.
2 – چاوسپی بوون.
: بەکۆرایی چاوی دوژمنان.
کۆرایی داهاتن/korayî dahatin: کتن:[ کۆرایی+ داهاتن] کووێربوون، چاوتاریک بوون.
کۆرە/kore: ئانتـ:[ کۆر+ ئە] کوێرە، نابینا.
کۆرە ئاو/kore aw: نتـ:[ جێۆ][ کۆرە+ ئاو] کۆراو : ئاوێک لەبەهاردا پەێدادەبێت و لەهاوین وشک دەکات.
{
کۆرە ئاوان مەکە باغ
لە دوو چوان مەڵی ئاخ
ناکەس بەچان مەکە وجاغ
}{ پەند}.
کۆرەبرین/kore birîn: نتـ:[ کۆر+ ئە+ برین] کوێرەبرین، برینی کۆن.
کۆرەخەت/kore xet: نتـ:[ کۆر+ ئە+ خەت] کەسێک نووسین باش نەزانێت.
کۆرەڕێ/kore řê: نتـ:[ کۆر+ یە+ ڕێ]
1 – ڕێگای ناسەرەکی.
2 – ڕێی بچووکی تەسک.
کۆرەکانی/korekanî: نتـ:[ کۆر+ ئە+ کانی] کوێرەکانی.
: ئەو کانییەی کە لەبەهاردا دەتەقێت و لەوەرزی هاوین وشکدەکات.
کۆرەگوند/koregund: نتـ:[ کۆر+ ئە+ گوند] بە گوندێک دەڵین لە دوو سێ ماڵ پێکهاتبێت.
کۆرەمار/koremar: نتـ:[ زیند] کووێرەمار.
کۆرەمشک/koremišik: نتـ:[ زیند] مشکەکووێرە.
کۆرەوەری/korewerî: نچ:[ کۆر+ ئە+ وەر+ ی] کووێرەوەری.
کۆربان/korban: ف:[ جنێو][ کۆر+ بان( بوون)] کوێرەبان.
:: ئەنگو کوربان : ئێوە کویرەبان.
کۆربوون/korbûn: کتن:[ کۆر+ بوون]
کۆربوونەوە/korbûnewe: کتن:[ کۆر+ بوون+ ەوە]
کۆرکردن/korkirdin: کتپ:[ کۆر+ کردن]
کۆرکردنەوە/korkirdinewe: کتپ:[ کۆر+ کردن+ ەوە] کوێرکردنەوە.
{ وەجاخم کوێر مەکەوە }{ تەنەکە ، ل 135}.
کۆری/korî: نچ:[ کۆر+ ی] کووێرایی _ کوێری، نابینایی، بێ چاوی.
کۆریان/koryan: نتـ: کۆران.
.
.
____________________
کۆر/kor: ن ، ئان:
.
کۆرگوان/korgiwan: ئانتـ:[ ئاژ] مەڕ و بزنێکە چیلکەی گوانیان ناڕێکە واتە جوان نیە.
کۆری/korî: نچ: ئاژالێ گووێ چکۆڵە.
.
.
______________________
کۆر/kor: ن:[ ڕەوا] کۆڵ : جلك بۆ شووشتن.
.
.
_______________________
کۆری/korî: نچ:[ هـ] کەڕە.
.
.
.
.
{ سەرچاوە
: گیوموکریانی، ل، 777
: شێخانی، ل، 413 – 414}