_______________________________________________________________________________________________________
ئه‌رکان/erkan: ن:[ع : ارکان]
1- پایه و کۆڵه‌که‌ی هه‌موو شتێک، هه‌ر شتێکی به بێ ئه‌و ، کارێک یان کێشه‌یه‌ک جێبه‌جێ نه‌بێت و سه‌ر نه‌گرێت.
: ئه‌رکه‌کانی نوێژ، ئه‌رکه‌کانی ده‌وڵه‌ت.
{ زه‌عیف بێ خوانه خوڕسته ئیعتیقادت|| به ئایین و به ئه‌رکان و بهتوار}{ڕه‌زا}.
.
2- ئه‌رکانی حه‌ربه و کورت کراوه‌ته‌وه.
: ساڵی ئه‌رکانی ( ساڵێکه که ئۆردۆی عوسمانی له ژێر فه‌رمانده‌یی برایم پاشای ئه‌رکانی حه‌رب دا، له مه‌ڵبه‌ندی مه‌هابات ده‌گه‌ڵ عرووسان شه‌ڕی کردووه).
3- ناوه بۆ کوڕان.
: ئه‌رکانه شهڵی نانه‌وا له کانیسکان بوو.
.
ئه‌رکانی جێش/erkanî cêŝ: نتـ:[ سه‌ز][ کباشک] [ ع : ارکان+ جیش] ئیداره‌یه‌که له وهزڕاهتی جه‌نگ یان به‌رگری ووڵاتاندا، له‌کاتی شهاو ئاشتی دا فه‌رمان ده‌دات به به‌شه‌کانی هێزی چه‌کدار و چاوه‌دێری جێ به جێ کردنیان ده‌کات. ئه‌رکانی حه‌رب ( له ده‌وری عوسمانی‌دا). ستادی ئه‌رته‌ش(رۆژک).
.
ئه‌رکانی حه‌رب/ erkanî ĥeřib:نتـ:[ سه‌ز][ع : ارکان+ حرب]
1- ئه‌رکانی جێش.
2- ئه‌فسه‌ری ستاد.
: هه‌ر ئه‌فسه‌رێکی به دانسته بۆ هه‌ڵسوڕاندنی ئیشی دایه‌ره‌ی ئه‌رکانی جه‌نگ په‌روه‌رده کرابێت.
{ ئه‌رکانی حه‌ربی هۆردووی شه‌شه‌مین|| وه‌زیری عێرڕق محه‌مه‌د ئه‌مین }{ سه‌لام}.
.
.
.