باپەڕ/bapeř: نتـ:[ نخ][ هـ][ با+ پەڕ] چایمانێ( هـ)، واپەڕ، ڕەقیتە، کۆڵنج کردن : کەسێکە لە کاتی ئاڕەقەکردینیدا کە هێشتا ئارەقەکەی ووشک نەبووبێتەوە بای سارد لێی بدات.
باپەڕبوون/bapeřbǔn: کتن:[ نخ][ باپەڕ+بوون] تووشی نەخۆشی بوون لە پاش ئارەقەکردن و سەرماخواردن. سەرمابوون.
باپەڕی/bapeřî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە باپەڕە وەهەبێت.
.
.
.
.