پۆت ¹ /pot: ن:
1 – چرچ و لۆچ، شەلاڵە، قرمچی، هەڵقرچان : دوورمانێكە ڕێكوپێك نەبێت، بەڵكو گرژ و لۆچی تیا پەیدا بێت.
2 – زۆرورد، دەگەڵ خوڵ دەگوترێت.
پۆتكردن/potkirdin: كتپ:[ پۆت+ كردن] چرچكردن، لۆچ تێخستن، لۆچكردن.
.
.
________________________
پۆت ² /pot: ئان: شەرم، شەرمەزاری.
پۆتكەتن/potketin: كتن:[ پۆت+ كەتن] بەشەرمداكەوتن، تەریقبوونە وە، شەرمگرتن.
پۆتخستن/potxistin: كتن: بەشەرم داخستن.
.
.
______________________
پۆت ³ /pot: ن:[ ئاڤێسـ: پووئیتی. په: پووت، پووتەك. كرم : پووت _ پیت، پووك]
1 – ڕزیو، پۆ پتربۆپەرۆی كۆن.
2 – خۆڵی زۆروورد.
:: خۆڵە پۆتە.
{
دەنگۆ لەبۆم بڵێنەوە بە سوێسنێ، هەلاڵی، بەینوونێ
دەبلا سەرێ خۆ بێ نێتەدەرێ لەخۆڵێ لەپۆتێ
}{ پایزە.95}.
3 – پووچەل، پووك.
4 – چرچ، لۆچ.
پۆتە/pote: نتـ: زۆروورد، پۆت
:: خوڵەپۆتە.
پۆتێ/potê: نتـ: پۆتە.
.
.
______________________
پۆت 4 /pot: ن:
1 – بڕبڕە، جۆڵ، زنجیر، شاران.
2 – ئەندازە، پێوانە. گێچ.
.
.
__________________
پۆت 5 /pot: ن: درۆ _ دروێ( هـ)، دەرەوە، دەلەسە، دروو، ساختە، فیشاڵ، ڤڕ _ ڤڕکا، قەوانە، هەلات _ هەڵیت : ئاخاوتنی ناڕاست، دەم هەڵبەست، گووتەی هەڵبەستراوی بێ بناغە.
.
.
.
.