سرته/sirte: ن:[ دەنگ][ ئەردە] پسپان، چپ _ چپە _ چرپە، چرتە، چڤە، سرکە، سرپە، سریوە، فسکە : گووتەی بێ دەنگ و هێواش : قسەکردن بەژێرلێوەوە بۆ ئەوەی، کە کەس گووێی لێ نەبێت.
:: فیلمی سینەمایی “سرتە لەگەڵ با” لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد “شەھرام عەلیدی” یە. { www.chra.tv}
سرتهسرت/sirtesirt: ئانتـ:[ سرتە+ سرت] پچەپچ _ چپەچپ، چڤەچڤ، پسەپس، پسپاندن، پسکەپسک، تورەتور، چرپەچرپ، سرپەسرپ، سرکەسرک، مقۆمقۆ، وورتەوورت : سرپەی یەک لە دوای یەکتری.
سرتهسرت کردن/sirtesirt kirdin: کتن:[ سرتەسرت+ کردن] چپەچپەکردن، پسەپسکردن، پسپساندن، سرکاندن، : بە نهێنی یەکتر و دوواندن.
سرته کردن/sirtes kirdin: کتپ:[ سرتە+ کردن] چرپاندن، چپاندن.
.
.
.
.