دامان 1/daman: ن:[ کباک] خەمگینی، کۆڤان، قەدبوون، تەنگاڤی، پەژارە، جەخار، پۆزخینی، کەسەر، خەم، کەدەر _ قەدەر، زیزی.
: ئەڤ هاوواتایانە ل گۆر دەڤۆکان دکارن د جهێ دە بکار بێن.{ ئیزۆلـی، ل، 629}.
داما/dama: ف:[ دۆخی ڕابردووی کەسی سێ یەمی تاکە لە چاووگی ( دامان)ـە] مات بوو، کەوتەهرزەوە.
داماگ/damag: ئانفا:[ ئەردە] بێچارە، پەککەفتگ، تێماو، داماو، دامەنە، دەرمەنە، سەرگەردان، مات.
داماگی/damagî: نچ: تیماوی، ماتی و سەرگەردانی، داماویی.
.
.
________________________
دامان 2/daman: کتن:[ دا+ مان]
1- تێمان، مات و سەرگەردان بوون، پەککەفتن _ پەککەوتن، دەستەوەستان بوون، واق ووڕمان.
2- دوودڵ بوون، ڕامان، بیرکردنەوە، بەپەرۆش و خەمگین بوون.
.
داماو/damaw: ئانفا، ن:[ دامان]
1- ئاتاج، بەدبەخت، بریندار، پەرۆشدار، پەککەوتە _ پەککەوتوو، ترم، تووچیاگ، تێماو، کەساس، کز، لێ قەوماو، ماندوو، مەلوول، ناساز، ناکۆک، هەژار : کەسێکە زۆر دامابێت.
2- [ ناڤ] نێوی نێرینەیە.
3- نازناوی(حوسێن حوزنی موکریانی)یە.
.
داماوی/damawî: نچ: ئاتاجی، بەدبەختی، پێداوێستی، دامایی( کباک)، دەستەوەستانی.
داماوی هەژار/damawî hejar: ئانتـ: ئهڕامهنه _ ئهڕامهند ( هـ).
دامایی/damayî: نچ:[ کباک] داماوی.
دامەنە/dameme: ئانفا:[ کە] پەککەوتوو، بێ بەهرە، بێ بەش، بەشبڕاو.
.
.
________________________
دامان 3 /daman: نتـ:[ کباک، فار]
1 – دامێن، داوێن( چیا، دار، بار ) دانگە( سزیر)، دەمان ( دەر، ه، کە) سزا، دەیەک.
2- داو : ئەڤیا ژ بۆ جل و کنج تێ گۆتن، یێن کۆ ژ ناڤکێ بەرژێرە.
دامانگر/damangir: نفا:[ دامان+ گر(گرتن)] داوێنگر، دامانگیر.
دامانگرتن/damangirtin: کتن:[ دامان+ گرتن] داوێن گرتن.
دامانگیر/damangîr: نتـ: داوێنگر، داوێن گیر.
دامانگیری/damangîrî: نتـ: داوێنگر، داوێنگیری.
دامان بەزی/daman bezî: نتـ:[ دامان+ بەزی] پاچێ مزیێ، پاچککا کۆ ل زارۆیێان هوور گرێددن.{ ئیزۆلـی، ل، 581}.
دامان پۆش/daman poš: نتـ:[ کە] دەرپێ.
.
.
.