پرس/pirs: ڕەگ: پڕس، پورس.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل.
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
پێرێسەت Tsvrvp

1 – گووتەیەکە کە وەڵامی گەرەک بێت. داواکردنی زانینی شتێک لە یەکێک دەربارەی زانینەکە.  

2 – رەگی چاوگی( پرسین)ـە. وە ئەم ڕەگە گەلێک وشەی لێدەبێتەوەوە بە گەلەک واتای جیاواز خۆی دەنوێنێت.    

3 – کێشە، ئارێشە. 

4 – [ ل] پەرسە( هـ)، سەرەخۆشی.  

پرسا/pirsa: ئانفا:[ پرس+ ئا] کەسێکە کە بە دوای شت بکە دێت بۆ زانینی. پرسکەر.

::  پرسا بە و زانا بە}{پەند}.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل.
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
ئەپێرێسی vsvrvpa
  تێبینی 
  کە ئەمەش لە( a+vsvrvp : پیریسی بە واتای نەء یان پێچەوانە دێت)+ (پیریسی) : بەواتای وەڵامدانەوەی پرسیاردێت یاخود چەکامەی ئەم وشەیەبە واتای ئەم سەردەمەی ئەمرۆ گفتوگۆ کردن دێت

پرساو/pirsaw: ئانفا:[ دەر] پرسراو.  

پرسایی/pirsayî: نچ:[ پرسا+ ئیی] وورد لێکۆ ڵینەوە، کاری کەسی پرسا، ووردکۆڵیی، کونجکاویی.

پرسەک/pirsek: نتـ:[ زمان][ کباک][ پرس+ئەک] هیمای پرسیارکردن ( ؟ ). 

پرس بوون/pirsbûn: کتن: هاتن پرسیارکردن، هاتن پرسین.

پرس پێڤەگەڕاندن/pirs pêve geřandin: کتن: وەڵامدانەوە، وەدوورخستنەوە. 

پرس پێکردن/pirs pêkirdin: کتن: مشوورلێخواستن، پرسین. 

پرس دانهەڤ/pirs danhev: کتن: بەگووێی یەکترکردن. 

پرسڤە کردن/pirsve kirdin: کتپ: پرساندن، لێپرسین.

پرسکار/pirskar: ئانفا:[ پرس+ کار( کردن)] پرسکەر. 

پرسکەر/pirsker: ئانفا:[ پرس+ کەر( کردن)] پرسا: کەسێک کە پرسیاری  ئاریشە یان کەسێک دەکات.

پرس کردن/pirs kirdin: کتپ: پرسیارکردن، پرسین. 

پرسگە/pirsge: نتـ:[ پرس+ گە: شوێن] چەشەیانگە [ ئینگـ : information].

پرسگەل/pirsgel: نتـ:[ پرس+ گەل] 

پرس گوهێز/pirs guhêz: نتـ:[ كباك][ پرس+ گوهێز] پاشگۆت. پاشبێژ، قومسی، خەبەر گەرێن _ هەواڵگەرێن.

پرسلێکردن/pirs lêkirdin: کتن: پرساژێکرن، لێپرسین، پرسیارکردن. 

پرسن/pirsin: ئانتـ:[ پرس+ ن] کەسێک زۆر بپرسێت

::  فڵانە کەس کابرایەکی پرسنە : زۆر بەپرسیارە.

  تێبینی 
  هاوواتای ئەم وشەیە ( بە ئێنگلیزی : curiose) و ( بەعەرەبی : فضولی) یە}

پرسنامە/pirsname: نتـ:[ پرس+ نامە] کاقەزی پرسیاران کە دەبێت پڕبکرێتە وە لەلایەن سەردەر ( مراجع)ـەوە. 

پرس و ڕا/pirs û řa: نتـ: ڕاوێژ.

پرس و ڕاکردن/pirs û řakirdin: کتپ: ڕاوێژکردن.

پرس هەڵێنان/pirs heľênan: کتن: وەڵامی کێشە و گرێ وگرفتێک دانەوە، ڕێیچارە نیشاندان.  

پرسیار/pirsyar: نتـ:[ پرس+ یار] پرس.

پرسیار پێچکردن/pirsyar pêçkirdin: کتپ: پرسیارکردنی زۆر لە کەسێک و بە پرسیار سەر لێشێواندن .  

پرسیار خستنەروو/pirsyar xistineřû: کتپ: ئەو جۆرە پرسیارەیە کە لە مەڕ كێشەیەک دەدوێت و پێداویستی بەچارە سەرکردن هەبێت.

پرسیار کردن/pirsyar kirdin: کتپ: پرسکردن لە شتێکی نادیار، پرسین

:: پرسیاربکە و دانا بە. { پەند}.

پرسیارۆک/pirsyarok: نتـ:[ کباک][ پرسیار+ ئۆک] پرسیاران.  

پرسیارۆکی/pirsyarokî: نتـ: ئەو کەسە یە، کە زۆر پرسیار دەکات، بەپرسیار.

پرسیاو/pirsyaw: نتـ:[ کباک] پرسراو.

پرسین/pirsîn: کتپ:[ پرس+ین] 

1 – مەبەستێک هێنانە گۆڕ بۆ وەڵام  پرس کردن _ پرسیارکردن.

:: بپرسە و مەپرسە.   

2 –  لە ناو و نیشانی شوێنێک گەڕان.  

3 – جۆیایی حاڵی کەسێک بوون، بەسەر کردنەوە.   

4 – مشورلێ خواستن. 

پرسینەوە/pirsînewe: کتپ:[ پرس+ ین+ ەوە ( دووبارە)] 

1 –  بەسەرکردنەوەی کەسێک بە دیداری یان هەواڵ پرسی

:: فیسارکەس لەبچووکی خۆی دەپرسێتەوە.  

2 – سەرحیساب بوون (هەژار).  

3 – وەرگرتنی وانە و دەورەی پێ گوتراو.

:: سبەی مامۆستا ڕێزمانمان لێدەپرسێتەوە، دەبێ ئامادەیی بکەین. 

پرسی/pirsî: نچ:

پرسی گەل/pirsî gel: نتـ:[ پرس+ ی+ گەل]  

.

.

__________

پرس/pirs: ن: پەیمان، بەڵێن : لەناو کوردە ئێزییدەکانی سۆڤێتی کۆن بە هەمان واتا بەکاریدەهێنن.

.

.

____________

– پرس/ pirs : ن: پاشگرێکە لەزمانی کوردی، کە زۆر واتای لێ دەبێتەوە. 

بێپرس/bêpirs: ئانتـ:[ بێ+ پرس] خۆکرد.

بێپرسی/bêpirsî: نچ:[ بێپرس+ ئی] خۆکردی.  

بێپرسین/bêpirsîn: کتن: خۆکردکردن.

خوازپرس/xwazpirsîn: نتـ:[ خواز+ پرس] کەسێکە لە خوازنامە دەپشکێتەوە.

.

.

.

.