چین ¹/çîn: ن: قەد، دەق.

: چینی جلو بەرگان : قەدی جل و بەرگان.

چین کردن/çîn kirdin: کتپ: قەدکردن، دەقکردن، چەرمکاندن( کباک).

.

.

________________

چین ²/çîn: ن:[ مکـ] پەڵە، نوختە، لەککە.

چین بەچین/çîn be çîn: ئانتـ:[ چین+ بە+ چین] چشتی خاڵدار.   

.

.

_____________

چین ³/çîn: ن: جار، کەڕەت، نۆبە، ڕا.

: چینێکیان تێ هەڵدا.

.

.

_______________________

چین 4/çîn: ن: وەک دەستەواژەیەکی زانستی بەکار دەهێندرێت

1 – [ جێۆ] ڕیز.

:: چینی دیوار. چینێک لە تشتێک: ڕیزێک لە چشتێک.

2 – [ جێۆ] زەوینە.

چینزانی/çînzanî: نتـ:[ جێۆ] زانستی چینی بەرد. [ ئینگـ : Stratigraphy].       

چینی ئاوهەڵگر/çînî heľgir: نتـ: [ جێۆ] [ ئینگـ : Aquifier].

چینی ئۆزۆن/çînî ozon: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ : Ozone layer].

چینی بەردی ئاگرین/çînî berdî agirîn: نتـ:[ جێۆ] تەختەبەردی ئاگر ین.[ ئینگـ : Sill].

چینی بەردی بن نیشتوو/çînî berdî binnîštû: ن:[ جێۆ][ ئینگـ : Stratum].

چینی چالاک/çînî çalak: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ : Active layer].

چینی چاڵ/çînî çaľ: نتـ:[ جێۆ] ناوچاڵ، ڕووچاڵ، ناوبەتاڵ [ ئینگـ : Syncline].

چینی خەرمانە/çînî xermane: نتـ:[ جێۆ][ فز] مادەی‌ تە‌نكی دە‌وری خۆر، بازنەی رووناكی دە‌وری خۆر[ ئینگـ : Corona].

چینی ژێرەوەی پێستی زەوی/çînî jêrewey pêstî zewî: نتـ:[ جێۆ] نەرمەگۆ : بەشەلاوازی سەرپۆشی زەوی.[ ئینگـ : Asthenosphere].

چینی کەشی/çînî kešî: نتـ:[ جێۆ] مێزۆسفێر.[ ئینگـ : Mesosphere].

چینی کوورە/çînî kûre: نتـ:[ جێۆ] کووزەبەرد، بەردی کۆقز[ ئینگـ : Anticline].

چینی/çînî: ن:[ جێۆ][ ئینگـ : Sill].

 

.

.

________________________

چین 5/çîn: ن: [ ڕامیا]

1 – تیرە، هۆز  

2 – دەستە.

3 – پلەوپایە.

:: چینەسووارێک: دەستەسوارێک.

چینە/çîne: نفا: ڕەچەڵەک : پشتی مرۆڤ لە باب و باپیرەوە.    

چینی خانەدان/çînî xanedan: نتـ:[ ڕامیا] ئەریستۆکراتی[ ئینگـ : Aristocracy].

چینی ژێردەست/çînî jêrdest: نتـ:[ ڕامیا] [ ئینگـ : Under class].

چینی سەردەست/çînî serdest: نتـ:[ ڕامیا] چینی باڵا[ ئینگـ : Upper class].

چینی کرێکار/çînî kirêkar: نتـ:[ ڕامیا] [ ئینگـ : ‌Working class].

چینی کۆمەڵی/çînî komeľî: نتـ:[ ڕامیا] [ ئینگـ : Middle class].

چینی مامناوەندی/çînî mamnawendî: نتـ:[ ڕامیا] بورژوازی، سەرمایەداری.[ ئینگـ : Bourgeoisie].   

.

.

________________________

چین  5/çîn: ن: [ توێ] گرژی نێوچاوان، لۆچی پێست، لۆچی ڕوو، کۆرمیچەک( کباک)، چەچی، پەردەی توێکاری.

چینبەچین/çîn be çîn: ئانتـ:[ چین+ بە+ چین] دەستەبەدەستە، چینچینە، چی لەسەرچین‌. 

چینچین/çînçîn: ئانتـ:  دەستەدەستە، تەبەقەتەبەقە، ڕەنگاوڕەنگ. 

چینچین کرن/çînçîn kirin: کتپ: [ کباک] گنج گنج _گرنج گرنج کرن.

{

چین چین کرن زولفێن سیا کەسک ئەتلەسی دیبا قەبا 

ایدی نیشان خویا تێکەڵ کرن لازم  چەبا

}{ جزیری}.

چینچین کردن /çînçîn kirdin: کتپ: دەستەدەستە کردن.

چیندار/çîndar: ئانتـ:[ چین+دار] لۆچدار، چرچ.  

چیندارکردن/çîndar kirdin: کتپ:[چیندار+کردن] قەرمچاندن، گرژکردن، چکووڕاندن.

چینداری/çîndarî: نچ:[چیندار+ ئی] لۆچداری، چرچی. 

چین دەم و چاو/çîn dem û çaw: نتـ: لۆچی ڕوو.  

چینی پێشانی/çînî pêšanî: نتـ: دووژنگ، لۆچ و گرژی نێوچاوان.   

.

.

________________________ 

چین  6/çîn: کتن:[ دەر] چوون، ڕۆیشتن.  

.

.

____________________

چین  7/çîn: ن:[ جێۆ] ووڵاتی چین.

چیناوی/çînawy: ئانتـ:[ چین+ ئاوی] چینی: جۆرە پارچەیەکی ئاوریشمی جوانی ڕەنگاوڕەنگە ژنان دەیکەن بەکاڵا.

چینی  1/çînî: نچ: هەر تشتێک پێوەندی بەچینەوە هەبێت.

چینی  2/çînî: ن: فەخووری، دهدەلێک : زاراوێکە بە کۆمەڵێکی زۆری ئەو بەرهەمانە دەگوترێت، کە لە قوأی ڕووت دروست دەکرێن، یان قوأی یەکگرتتوو لەگەڵ ماددەی تردا، وەک دەفرێکی گڵێنی لووس وپووس و تەنکە دروست دەکرێت لە شێوەی ئامان، دەوری، قاپ.[ ئینگـ : Pottery]

.

.

___________________________

چینە/çîne: نفا:[ چین( چنین)+ ئە] دان: مڵووشی باڵندە لە زەویدا بەشوێن خواردن و دانەوێڵەدا.

چینەکردن/çîne kirdin: کتپ:[ چینە+ کردن] چونگگردن، خەپراندن _ خەپارتن(کباک)، دانەهەڵگرتنەوەی باڵندانە. 

چینک/çînik: ئانتـ:[ چین+ ک] چینەی باڵندانە، چیندان، چیکڵدانەی باڵندان.

چینوماچین/çîn û maçîn: نتـ:[ هـ][ چین+ و+ ماچین] مریشکەچینی. 

چینی/çînî: ن:[ چین+ ی] دانی مریشک و باڵندان.                 

.

.

.

.