ئه‌ساس/esas: ن: پایه‌، بناغه‌.[ع : اثاث]

{

دڵه‌ بۆ شیوه‌ن کانگه‌ و ئه‌ساسی 

به‌بێ کۆس که‌وتن بازڕا که‌ساسی

}{ سه‌لام}.

ئه‌ساسەنە/esasene: ن:[ هـ][ ئەساس+ ئەنە] لە بنەڕەتدا.  

ئه‌ساسۆ/esaso: ن:[ هـ][ ئەساس+ ۆ] لەبنەڕەتەوە.  

ئه‌ساسی/esasî: نچ:[ع : اساسی] 

1 – هه‌ر شتێک په‌یوه‌ندی به‌بناغه‌ی کارێک یا شتێکه‌وه‌ هه‌بێت.

: قانونی ئه‌ساسی.  

2 – به‌شێک له‌ کارێ یان کێشه‌یێ که‌ له‌ به‌شه‌کانی تر کاریگه‌تر بێت، گرینگ تر بێت.

ئه‌ساسییە/esasîye: نچ: بنەڕەتی.[ع : اساسی یە]   

.

.

.

{  وشەنامە، ل، 68}.