پیس/pîs: ئان:
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پەئیسە | asYap |
[ لەئابان یەشت دا هاتووە، پاژ 92 ][ پەهلەوی : پیسەک]
1 – گول : ناوە بۆ نەخۆشی پێست لە دیالێکتەکانی ئازەرباینجان و کرمان و کرمانشاە.
2 – بەد، پێس، دژوون : چڵکن. >< پاک.
2 – پنجڵ( کهـ ) : لە ناوچەکانی ( ئاراک) و دێەکانی دەوروبەری بەواتای( چەپەڵ)دێت : هەرتشتێک یان شوێنێک کە خاوێن نەبێت.
4 -[ مجـ] ناپاک، بێ ئابڕوو، ئاشوو، چەلەم، لیتۆکە : لە ڕووی دەروونی و ئاکارەوە.
6 – ووشەیەکە لە کایەی قەرەقەرێن دا دەگوترێت بەمانای خیچاو.
{ کاتێک کە ئەو کەسەی وەدویان دەکەوێت و دەستیان لێدەدات دەلێت : پیس}.
:: زۆر پیس لێی تووڕە بوو.
پیسایی/pîsayî: نچ:[ پیس+ ئایی]
1 – پیسی، چەپەڵی، گەندی : زبل و زاڵ و شتی پیس.
2 – گوو.
پیسایی گیانلەبەر/pîsayî giyanleber: نتـ، شڕ: قشپل. قەستەقوڵ، شیاکە، جیقنە.
پیسەک/pîsek: ئانتـ:[ پیس+ ئەک ] جڵفر، چنچووز، پیسکێر، سەرپۆر، جڤیل، پووچ، ڕژد، چرووک.
{
لەگەڵیانە کەڵێکی پیسەکی بچکۆڵانە
نەقورچی دەداوە لە بەردی، هەڵیدەکەندەوە|ڕەگ و ڕیشەی دە دارانە
}{گەنج. 332}.
پیسکەڵە/pîskeľe: ئانتـ:[ کباک، زا][ پیس+ کەڵە] پیسکێر.
پیسکەیی/pîskeyî: نچ:[ پیس+ ئەک+ ئەیی] پیسکێری، پووچی، ڕژدی، چرووکی.
پیسکەیی کردن/pîskeyî kirdin: کتپ: چرووکیکردن، جڵفریکردن.
پیس بوون/pîsbûn: کتن: [ پیس+ بوون]
1 – شوێنێک یا تشتێک بەخاوێنی نەمێنێت.
2 – چڵکگرتن، چڵکنبوون.
3 – گول بوون، تووشی گولـی هاتن.
4 – خراپبوونی هێلکە.
5 – ئابڕوونەمان، بێنامووسبوون.
6 – خیچان کە قەرەقەێندا.
پیسبوونی کۆمەڵایەتی/pîsbûnî komeľayetî: کتن: [ ئینگـ : badness]
پیسبوونی هێلکە/pîsbûnî hêlke: شڕ: تێکچوونی هێلکە.
پیس پێوەبوون/pîs pêwebûn: کتن:[مجـ][ پیس+ پێ+ وە+ بوون] لەهیرکەوتن، خراپ تووشی كێشەیەک بوون، خراپ تێکەوتن.
پیستر/pîstir: ئانتـ:[ پیس+ تر( پلەی دووەمە بۆ بەراوودکردن)] چەپەڵتر، ناخاوێنتر.
پیسترین/pîstirîn: ئانتـ:[ پیس+ ترین( پلەی سێهەمە، باڵا بۆ بەراووردکردن)] چەپەڵترین، ناخاوێنترین.
پیستووری/pîstûrî: نتـ:[ کباک][ پیس+ تووری] بێداری، جەور، زۆر.
پیسدووێن/pîsduwên: ئانفا:[ پیس+ دووێن(دوواندن)] زمان پیس.
پیسکە/pîsek: ئانتـ:[ مجـ][ پیس+کە] مرۆڤی چەپەڵ، کەسی ئاکارپیس، چرووک، ڕژد، ڕەزیل، پیسەک.
{
لەوێش پیسکە ودرۆزن کاری باش بوو
لەوێش مەردایەتی و پاکی لە پاش بوو
}{ هێمن}.
پیسکردن/pîs kirdin: کتپ:[ پیس+ کردن]
1- شپرزەکردن و چەپەڵ کردن.
2- پەڵەخستنە سەر پۆشاکی کەسێک.
3- خیچاندن لە قەرەقەوێندا.
4- خراپ بوون وهەڵنەهێنانی هێلکە.
5 – سەنماندن، گڵاوکردن.
پیسکردوو/pîs kirdû: ئانفا:[ پیس+ کردوو( کردن)] ڕژدکردوو، پووچکردوو.
پیسکێر/pîskêr: ئانتـ:[ پیس+کێر(؟)]
1- پیس و پەڵۆس، پیس و پۆخڵ، پیس و پەڵۆخ، پیسۆک.
2- پیسکە، پیسکەڵە.
پیسکێری/pîskêrî: نچ: پیس و پەڵۆسی، پیس و پۆخڵی، پیسکەیی.
پیسۆک/pîsok: ئانتـ:[ پیس+ ئۆک] پیسکێر.
پیسو/pîsu: ئان:[ کباک، زا][ پیس+ و] بۆسۆ، پیسکە.
پیس و پەڵۆس/pîs û peľos: نتـ:[ پیس+ و+ پەڵۆس] پیسکێر، چەلەم، پیس وپۆخل.
پیس و پۆخڵ/pîsûpoxiľ: نتـ:[ پیس+ و+ پۆخل(گوواویی)] ئاشوو، چەپەڵ.
پیسێتی/pîsêtî: ئاکتـ:[ پیس+ ئێتی] نادروستێتی، سستێتی، نائازایێتی.
پیسیی/pîsyî: نچ:[ پیس+ ئی] گەماری، گولـی، چەپەڵی، پنجڵی.
.
.
.
.