سەنگین/sengîn: ئانتـ:[ سەنگ+ ئین]
1 – قورس، گران،
2 – لەسەرەخۆ، ئارام، هێمن، بەڕێز، بەڕوو، سەلار، ئوودە،
3 – داگیراو _ داگیریاگ،
4 – تەپ، سست، تەمبەڵ،
5 – لەشگران.
بار، گران، گەورە، بەزەحمەت.
سەنگین/sengîn: ئانتـ: [ سەنگین+ ]
سەنگین بار/sengîn: ئانتـ:[ سەنگین+ بار] بارقورس، گرانبار.
سەنگین پا/sengîn: ئانتـ:[ سەنگین+ پا] پێ قورس، شووم، پێ ڕەش.
سەنگین دەس/sengîn: ئانتـ:[ سەنگین+ دەس( دەست)] دەستگران : کەسێکە لە ئەنجامدانی کاراندا سست و خاو بێت.
سەنگین سەر/sengîn: ئانتـ:[ سەنگین+ سەر] سەرقورس، سەرسەخت.
سەنگین گووێچکە/sengîn: نتـ:[ سەنگین+ گووێچکە] گووێ گران، کەم بیستن، کەم ژنەفتن، دێرژنەفتن.
سەنگین کردن/seng: کتپ:[ سەنگین+ کردن] بارکردن.
سەنگین و گران/seng: نتـ: قورسایی.
سەنگین تر/seng: ن:
سەنگین و گران/sengîn: نتـ:[ سەنگین+ و+ گران ] هێدی و هێمن، بەڕیز، ئارام ، لەسەرەخۆ.
سەنگینی/sengîn: نچ:[ سەنگین+ ی]
1 – قورسی، گرانی، گرانی و هێدی، هێمنی و بەڕێزی، لەسەرخۆیی.
2 – شوومی، نەحسی.
.
.
.