ئه‌سپه‌ند/espend: ن:[ ئاین][ ئا‌ڤێسـ : atNvps : سپێنته ] پاک ، مقه‌دده‌س.
ئه‌سپه‌ندار چه‌ژن/espendar ĉejin: نتـ:[ کات] ڕێکەوتنی پێنجه‌مین رۆژی مانگێکی ئه‌سپه‌ندار له گه‌ڵ دوانزه‌مین مانگی ئه‌سپه‌ندار له ساڵی خورشیدی دا.
{ تێبـ : ئه‌م چه‌ژنه باوبووه له کوردستاندا له پێش هاتنی ئایینی ئیسلام بۆ کوردستان. پاش ئه‌وه‌ی کورد بوو به موسوڵمان ئیتر ئایینی مه‌زدایی و نه‌رێته‌کانی له بیرکران و له‌ناوچوون}.
ئهسپهندارمهزد/espendarmezid: نتـ:
1- [ ئاین] ناوی فریشته یه‌که له ئایینی زه‌رده‌شتی، یه‌کێکه له ئهمیشۆسپهندان که پاسه‌وانی زه‌مینه.
2- [ کات] ناوی هه‌ر پێنجه‌مین رۆژی هه‌ر مانگێکی ساڵی خۆرشیدیه.
3- [ کات] ناوی مانگی دوانزه‌مین مانگه له ساڵێکی خۆرشیدی.
.
.
_______________
ئه‌سپه‌ند/espend: ن:[ ڕوو] قانگ، خه‌رته‌له‌ی سپی : ڕووه‌کێکی قیته، بۆنێکی بۆگه‌نی تیژی هه‌یه، گه‌ڵایه‌کی سه‌وزی مه‌یله‌و ڕه‌شی هه‌یه، گوڵه‌که‌ی سپی له سه‌ر یه‌ک ئاقارن، هه‌ندێک جۆری بۆ له‌وه‌ر باشه، ئه‌وانی تری وه‌ک په‌ین به‌کاردێت. به‌رێکی خڕی بچووکی هه‌یه، ڕه‌نگه‌که‌ی سووری مه‌یله‌و وه‌نه‌وشه‌یه، وه تۆوه‌که‌ی له کونجه ده‌چێت. به‌لام تاڵه، به شێوه‌ی ده‌رمان بۆ دژی کرم و سک چوون چاکه هه‌روه‌ها بۆ ئازاری جومگه‌کانیش به‌کاردێت.
.
.
.
.
.