مەلە/mele: ن:[ وەرزش] ئاژنی، ئاڤژەنی، سۆبایی، سۆبەیی : جووڵانەوە بەناوئاودا: مه‌له‌وانى جوڵه و بزوانى بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كانه له‌نێو ئاودا، نه‌ک ڕۆیشتن به‌پا له‌ژێر ئاودا، مه‌له‌وانى به‌چالاكیه‌ک داده‌نرێت كه زیاتر بۆ خۆشى و چێژوه‌رگرتنه، گه‌لێک سوودى وه‌رزشى هه‌یه، هه‌ر چه‌نده ده‌بێته هۆى مه‌ترسیش ئه‌و كاته‌ى كه مه‌له‌وان ئاگادارى خۆى نه‌بێت.
:: وەرزشی مەلەکردن جۆرێکە لە یارییەکانی جیهانى ئۆڵۆمپى ئه‌نجام ده‌درێت.
مەلەپێکردن/melepêkirdin: کتپ:[ مەلە+ پێ+ کردن]
مەلەچی/meleçî: نتـ:[ وەرزش] ئەو کەسەی لە مەلەوانگە کار دەکات
مەلەڤان/melevan: ن:[ وەرزش][ باد] مەلەوان، ئاڤژەن، ئاوباز، سۆبایی کەر.
مەلەڤانی/melevanî: نچ:[ وەرزش][ باد] مەلەوانی، ئاڤژەنی، سۆبایی، ئاببازی، ئاوبازی : ئەوەی پێوەندی بە مەلەوانەوە هەبێت.
مەلەکردن/melekirdin: کتپ:[ وەرزش]
1 – ئاژنی کرن، ئاڤژەنی، سۆبایی کرن.
2 – شۆردنی لەش لە ئاوی سارددا.
مەلەگە/melege: نتـ:[ وەرزش] مەلەوانگە.
مەلەوان/melewan: ن:[ وەرزش] مەلەڤان، ئاڤژەن، ئاوباز، ئاب ئاشنا.
:: ئه‌و باوكه‌ی مه‌له‌وان بوو كوڕه‌كه‌ی ئاو بردی.{ پپ}{ زانستگا}.
مەلەوانگا/melewange: نتـ:[ وەرزش] ئەو شوێنەی مەلەوانی تێدا دەکرێت.
مەلەوانگەی نێودەوڵەتی/melewange: نتـ:[ وەرزش] درێژى مه‌له‌وانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى 50م ده‌بێت، پانیه‌كه‌ى 21م ، و قوڵیه‌كه‌شى 1.80م . هه‌شت خانه‌ى هه‌یه، كه پانی هه‌ر یه‌كێكیان( 2.5 م)ـه نێوان خانه‌كانیش په‌تێكى درێژه به درێژایی مه‌له‌وانگه‌كه، سه‌باره‌ت به ته‌خته و شوێنى خۆ بازدان، به‌رزیه‌كه‌ى ده‌گاته نیو یان سێ چاره‌گه مه‌تر له سه‌ر ڕووى ئاوه‌كەوە.
مەلەوانی کردن/melewanî kirdin: کتپ:[ وەرزش] مەلەڤانی کرن.
مەلەوانی/melewanî: نچ:[ وەرزش] مەلەڤانی، ئاڤژەنی، ئاوبازی.
مەلەیی/meleyî: نچ:[ وەرزش] مەلەڤانی، ئاڤژەنی، ئاوبازی.
هەندێک لە جۆرەکانی مەلە |
پامەلە/pamele: نتـ:[ وەرزش][ پا( پێ)+ مەلە] پێمەلە : جۆرێک مەلەکردنە، کە مەلەوان لە ناو ئاو ڕاوەستاوە، بەلام بە پێی لە خوارەوە مەلە دەکات.
بۆقەمەلە/boqemele: نتـ:[ وەرزش][ بۆق+ ـە + مەلە] مەلەبۆقە: جۆرەمەلەیەکە، کەمەلەوان وەک بۆق پەل بـهاوێت.
پشتەمەلە : مەلەی پشت : له پشته مه‌له‌دا، به په‌له ده‌رده‌چێت له سه‌رەتاى مه‌له‌وانه‌گه تا كۆتایی، هه‌ر له‌سه‌ر پشت مه‌له ده‌كات، درێژى پێشبڕكێكانى پشته‌مه‌له ئه‌مانه‌ن : 100م ، و 200م ، و 50م .
سینگه‌مه‌له : له سینگه‌مه‌له‌دا، مه‌له‌وان جه‌سته‌ى ده‌خاته سه‌رسینگى، وه هه‌ردوو شانى له‌یه‌ك ئاستدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕووى ئاوه‌كه، وه هه‌وره‌ها ده‌بێت هێندێك سه‌رى ده‌ربخات، هه‌رچه‌نده ده‌توانێت وانه‌كات، درێژى پێشبڕكێكانى سینگه مه‌له ئه‌مانه‌ن : 100م ، و 200م ، و 50 م.
مەلەی ئازاد( سەربەست) : له‌مه‌له‌وانى ئازاد، مه‌له‌وان هه‌ر جۆره شێوازێكى بووێت ده‌ىكات، به‌ڵام له پێشبڕكێیه یه‌ك له دواى یه‌ك و تاكه كه‌سییه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان، ده‌بێت مه‌له‌وان هێندێك شێوازى تر جگه له شێوازى سینگه‌مه‌له، و پشته‌مه‌له، و په‌پوله‌یی به‌كاربهێنێت.
مەلەی پەپوولە : مه‌له‌وانى په‌پوله‌یی : له مه‌له‌وانى په‌پوله‌ییدا، مه‌له‌وان هه‌ردوو قۆڵى ده‌جولێنێت بۆ پێش و پاش به‌به‌رده‌وامى، له‌سه‌ره‌وى ئاوه‌كه، درێژى پێشبڕكێكانى مه‌له‌وانى په‌پوله‌یی ئه‌مانه‌ن: 100م ، و 200م ، و 50م .
یەکباز/yekbaz: نتـ:[ وەرزش] جۆرێکە خۆهەڵدان لە مەلەکردندا.
پێشبڕكێیه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان |
یه‌ک له دواى یه‌كى هه‌مه چه‌شن : له پێشبڕكێی یه‌ك له دواى یه‌كه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان، چوار تاقم و ده‌سته پێشبڕكێ ده‌كه‌ن، كه له چوار یاریزان پێک هاتوون، هه‌ر یه‌كێكیان بۆ ماوه‌ى 100م مه‌له ده‌كات.
تاكه كه‌سى هه‌مه‌چه‌شن: له پێشبڕكێی تاكه كه‌سیه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان، مه‌له‌وان بۆ 200م یان 400 م مه‌له ده‌كات، جا له پێشبڕكێی( 200)مه‌تریه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان، مه‌له‌وان بۆ هه‌ر 50 مه‌تر شێوازێک به‌كاردێنێت( په‌پوله‌یی، پشته مه‌له، سینگه مه‌له، مه‌له‌ى ئازاد)، به‌ڵام له پێشبڕكێی( 400)مه‌تریه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان مه‌له‌وان له هه‌ر 100 مه‌ترێك شێوازى ده‌گۆڕێت.
.
.
.
.