خام¹/xam: ئان:
1 – خاو، سست بۆ ( مرۆڤان)، خاویلکە( مکـ).
2 – نەگەییوو، کال بۆ میوە و تەڕەکاری.
3 – نەکوڵاو.
خامی/xamî: نچ: خاوی.
.
.
______________________
خام²/xam: ن: [ پۆشاک]
1 – خاسە، جاو، جانگ( کباک) : چنراوێکی لۆکەیی سپییە لە جاو سفتترە.
2 – نەڕێسراو : بۆ هەموو چشتێکی دەست لێنەدراو دەبێت وەک دەزووی بانەدراو یان بەنێک کە گرژ نەبێت.
3 – پێستی خۆشنەکراو.
.
.
____________________
خام³/xam: ن:[ ع : خام][ جێۆ] کۆبوونەوەی خاوێک یا چەند خاوێک بە شێوەیەکی سروشتی کە نرخێکی ئابووری هەبێت لە کاتی دەرهێنانیدا.[ ئینگـ : Ore]
.
.
___________________
خام 4 /xam: ن: زيرگەوان، مجەور، مجێور، مچەور.
.
.
.
.
{ سەرچاوە:
گیو موکریانی، ل، 354
زەویناسی، ل 76
فەرهەنگی کاوە، ل، 659
}