پیش¹/pîŝ: ن:[ كباش، زەن]
1 – بۆر.
2 – پووش، ووشكەگیا (ل).
3 – پختۆك، هەلان، كۆن.
پیشۆ/pîŝo: نتـ:[ كباك][ پیش(پووش)+ۆ] پووشۆ _ پووشوو. : شتێکە وەکوو لفکە تەختەکانی کەشتی پێ قایم دەکرێت.
.
.
___________________
پیش²/pîŝ: ن:
1 – هەناسە : هەڵمژینی هەوا بۆ نێوسییەكان و ڕاگرتن ونەدانەوەی بۆ دەرێ.
2 – ڕق، قین، کین، پشم، گرفتاری، دڵتەنگی(نەفەس).
پیشبردنەوەبەرخۆ/pîŝbirdineberxo: کتن:[ پیش+ بردن+ ەوە+ بەر+ خۆ] پیشخواردنەوە : تووڕەبوون و ڕق هەستان بەلآم دەنگنەكردن و بەری خۆگرتن.
پیشخواردنەوە/pîŝ: کتن:[ پیش+ خواردنەوە]
1 – ڕاگرتنی پشوو لە سی سەكان و نەدانەدەری.
2 – ڕق خواردنەوە، کردەوەی زیاندەر. خەمخواردن، ڕق وقین قووتدانەوە، ئارامگرتن، ددان بەجەرگی خۆداگرتن.
{
خەریك بوو بەگژ ئەو پیاوە دڵڕەشە دا بێم
بەڵام پیشمخواردەوە، خۆم ڕاگرت
}{ هێمن}.
پیشن/pîŝin: ئانفا:[ پیش+ ن ] کەسێکە هەمیشە پیشخوواتەوە، ڕک ئەستوور بێت.
.
.
.