كاریته/karîte: ن:[ ئەند]
1 – بالار، تەراح( خۆ)، تەژە، خەسارە _ خسارە، دیرەگ( جا، هـ)، ڕاجە، کۆترە، کۆمڕ : دارێکی ئەستوورە بە نێوەڕاستی ژوورێکی دوورەچاوەدا ڕایەڵ دەکرێت و دارەکانی دارەڕایەش سەرێکیان لەسەرەوە و سەرەکەی تریشیان دەخرێتە سەردیوار[ ئینگـ: beam].
:: نیرگەی خانوو.{ گیو، ل، 360}
2 – نێرگە _ نیرگە( کە)، نێڵەمل.
پەندی پێشینان |
:: کاریتە لە کفر هەڵناکەوێت. |
ڕاڤە : كفر دارێكى كلۆرە، كاريتەش وەک ڕاگرێک بۆ خانوو بەكاردێت؛ واتا ناكرێت كاريتە لە داركفر دروست بکرێت، لەبەر ئەوەی بەرگەی پاڵەپەستۆ ناگرێت.
هەروەها وەک مێتافۆر بۆ کورە سەركردە و برازا سەركردە دەگووترێت کە کەسی نەشیاون |
كاریتەی پشتی/karîtey piştî: نتـ:[ ئەند] تیلەقی پشتی، گاڕگاە، بڕبڕەی پشتی.
كاریتەی سندوقی کۆنکریتی/karîtey sinduqî konkirîtî: نتـ:[ ئەند][ کاریتە+ ی+ سندوق+ ی+ کۆنکریت+ ی] کەمەرەی سندوقی کۆنکریتی. [ ئینگـ : beam slab].
بەستەری كاریته/besterî karîte: نتـ:[ ئەند][ بەستەر+ ی+ کاریتە] بەستەری کەمەرە : جێگیرکەری کەمەرە. [ ئینگـ : beam anchor].
بەستنەوەی كاریتەی سندوقی کۆنکریتی/bestinewey karîtey sinduqî konkirîtî: نتـ:[ ئەند][ کاریتە+ ی+ سندوق+ ی+ کۆنکریت+ ی] سستێمی كاریتەی سندوقی کۆنکریتی. [ ئینگـ : beam slab connection].
شێوازی كاریتەی سندوقی کۆنکریتی/şêwazî karîtey sinduqî konkirîtî: نتـ:[ ئەند][ کاریتە+ ی+ سندوق+ ی+ کۆنکریت+ ی] سستێمی كاریتەی سندوقی کۆنکریتی. [ ئینگـ : beam slab system].
کورتە كاریته/kurte karîte: ن:[ ئەند] کۆڵەکەی بچکۆلە یان ئەستوونی چوارگۆشەیی بۆ ڕاگرتن و پاڵپشتی هێڵی شەمەندەفەر یان هێڵی ئاسنی کەڵکی لێوەردەگیرێت.
قالب بەستنی كاریته/qalib bestinî karîte: نتـ:[ ئەند] به یارمەتی قاڵببەستنی مۆدولار دەکرێت نێوان دوو ئەستوون یان دیوار قاڵبی کۆنکرێتی دروست بکەیت. لەم شێوازەدا قاڵبەکان لە بڕگەیەکی خوارەوە و دوو پانێلی قاڵبیش وەکوو دیوار بەکار دەهێندرێتن و بە مەبەستی پاراستنی خۆڕاگری گوشاری کۆنکرێتی گیرە جیاوازەکان کە لە درێژەدا شڕۆڤەیان دەکەین بەکاردەهێندرێن. قاڵب بەستنی یەکپارچە کۆنکرێتی بەپێی جۆرەکانی کۆنکرێت جیاواز دەبێت.
.
.
.
.