دەرک/derk: ن:[ کناو، هل][( دەر+ ک) سوککراوەی ( دەرگ و دەرگا)یە]
1 – دەر، دەری، دەرگا :
{ دەرکی مۆرکرێت : واتا: بمرێت و میری دەست بە سەرماڵ و سامانی دابگرێت}{ئد}.
2 – ڕێڕەو.
دەرکاوان/derkawan: نتـ:[ توێ][ دەرکا (دەرگا)+ وان] کونی نێوان گەدە و ڕیخۆلەی دوانزەگرێ : پیلورەس.
دەرکە/derke: نتـ:[ کناو، هل] دەرگا، بەرکە.
دەرک و بان/derk û ban: نـتـ:[ دەرك+ و + بان] بەردەرگانە، دەوروبەری ماڵ.
دەرک و دوو/derk û dû: نتـ:[ دەرك+ و+ دوو] ماڵ و حاڵ.
دەرک و دووکان/derk û dûkan: نتـ:[ دەرك+ و+ دووکان] بریتییە لە دەزگای دەوڵەت.
.
.
______________________________
دەرك/derk: نفا:[ ع : لە ( ادرك)ـەوە هاتووە] تێگەیشتن.
:: من دەرکم نەکردبوو کەوەهایە.
دەرك کردن/derk kirdin: کتپ: تێگەیشتن.
دەرك پێکردن/derk pêkirdin: کتپ: زانین، هەست کردن.
.
.
.