توێک/tiwêk: نتـ:[ توێ+ ک] تۆک، تۆكڵ، تۆشڵ، توێک _ توێکل، تیڤل، قاپیلک( دار و درەخت، میوە…).
توێکڵ/tiwêkiľ: نتـ:[ توێ+ک+ڵ] توک(ل)، تقال، تۆڤل، تووڤل، تووکل، تیڤل( کباک)، تۆک _ تۆکڵ(هـ)، توێخل، توێلک، تێکوڵ، تۆکڵ( کناو).
1 – [ ڕوو] بەشی دەرەوەی دار و درەخت.
:: دارتوێکڵ.
:: گەڵای ئەستور.
2 – [ ڕوو] بەشی دەرەوەی میوە و بەر : دیواری بەر.
:: گوێزی کاکڵ سپی و توێکڵ تەنک.
3 – [ زیند] پۆست : بەشی دەرەوەی هێلکە.
4 – [ جێۆ] بەشی دەرەوەی کانزا یان ڕووخی زەوی یان بەرد و بەفر.
5 – [ جێۆ] توێک : بەشى دەرەوەى گۆى زەوى( یان هەر هەسارەیەکى تر). توێکڵ پێکدێت لە مەوادى چڕى کەمتر بە بەراورد لەگەڵ چڕى کەوڵى زەوى( ئەو بەشەى کە دەکەوێتە ژێر توێکڵەوە). بەشێوەیەکى گشتى توێکڵى زەوى بریتییە لەو بەشەى کە دەکەوێتە سەروو نا یەککەوتووى مۆهۆرۆڤیچەوە. ئەم بەشە نزیکەى 1% قەبارەى گشتى گۆى زەوى پێدەهێنێت. لە دوو بەشى سەرەکى پێکدێت توێکڵى کیشوەرى و توێکڵى ئۆقیانووسى.
6 – [ ئای تی] قاووغ.[ ئینگـ : shell]
توێکڵەسەهۆڵ/tiwêkiľesehoľ: نتـ:[واز][ توێکڵ+ ئە+ سەهۆڵ] ئاو لەگۆرەپانی خلیسکانێدا، ڕوودەکرێت، دەمەیەندرێت تا پلەی 0 سەدی ڕەق و پتەو دەکرێت بە مژاکی کیمایی تا خەلک خلیسکانێ و وەرزشی دیکەی لەسەر بکرێت.[ ئینگـ : Ice rink].
توێكڵ تێگرتن/tiwêkiľ têgirtin: كتن:[ توێكڵ+ تێ+ گرتن][مجـ] تانووت تێ گرتن.
توێکڵ دانهوه/tiwêkiľ danewe: کتن:[ زیند][ توێکڵ+ دانهوه][ ئینگـ : Exfoliate] .
توێكڵ گرتنەوە/tiwêkiľ girtinewe: كتپ:[ توێكڵ+ گرتنەوە][ مجـ] پڕككردن.
توێكڵ گرتنەوە/tiwêkiľ girtinewe: كتپ:[ توێكڵ+گرتنەوە][مجـ] پڕككردن.
توێكڵ لێكردنەوە/tiwêkiľ lêkirdinewe: كتپ:[ توێكڵ+ لێ+ كردنەوە][ مجـ] توێک لێكردنەوە، توێكل وەرگرتن، پڕككردن، سپی كردن
: بەواتای پاقژکردن دێت.
:: توێكڵ لێكردنەوەی سێو، گێزەر.
:: هەرگیز توکڵی خەیار( ئاروو) پاکمەرەوە.
توێکڵی بەردی بیابانی/twêkiľî berdî byabanî: نتـ:[ جێۆ][ توێکڵ+ ئی+ زەوی] .
توێکڵی پتەو/tiwêkiľî pitew: نتـ: تفری ئەستوور.
توێکڵی دار/tiwěkiľî dar: نتـ: توێکڵی دەرەوی قەدی درەخت، ئەگەر تەڕ و نیان بێت.[ ئینگـ : Bark , Epidermes]
توێکڵی دەرەکی/tiwêkiľî derekî: نتـ:[ ئینگـ : Shell]
توێکڵی زەوی/tiwêkiľî zewî: نتـ:[ جێۆ][ توێکڵ+ ئی+ زەوی][ ئینگـ : earth’s crust].
توێکڵی لەشی مردوو/twêkiľî leşî mirdû: نتـ:[ توێ] پێستی لاشەی مرذوو .
توێکڵی مێشک/tiwěkiľî mêşik: نتـ: [ ئینگـ : Cerebral cortex]
توێکڵی هەنار/tiwêkiľî henar: نتـ:[ ڕوو][ توێکڵ+ ی+ هەنار]
1 – بەهۆی بوونی ماددی ( پینیکلەیگن) لە توێکڵ و دەنکی هەناردا دەتواندرێت، ئەو هەوکردنەوەی کە تووشی خانەکانی مێشک دەبێت بوەستێندرێت و بەو هۆیەشەوە لە تووش بوون بە نەخۆشی زەهایمەر واتە ( نەخۆشی بیرچوونەوە) دەتپارێزێت.
2 – توێکڵى ههنار سوودێکى زۆري بۆ نهخۆشييهکانى گهده ههيه.
ئاسنە توێکڵ/asine tiwêkiľ: نتـ:[ ئاسن+ ئە+ توێکڵ] وەک توێکڵی تاوە و مەنجەڵ.[ ئینگـ : iron pan].
بێ توێکڵ/bê tiwêkiľ: ئانتـ:[ بێ+ توێکڵ]
:: [ زیند] مریشکهکهم هێلکهی بێ توێکڵی کردووه.
:: [ ڕوو] گەنمی بێ توێکڵ : گەنمی پاککراو، گەنمی بێ توێخ. [ ئینگـ : grain].
بیابانە توێکڵ/byabane tiwêkiľ: نتـ:[ بیابان+ ئە + توێکڵ][ ئینگـ : patina ].
ڕەقە توێکڵ/řeqe tiwêkiľ: نتـ:[ جێۆ][ ڕەق+ ئە+ توێکڵ] ڕەقەبەرگ[ ئینگـ : orstein].
سوێرە توێکڵ/swêre tiwêkiľ: نتـ:[ جێۆ][ سوێر+ ئە+ توێکڵ][ ئینگـ : salt – pan].
قسڵە توێکڵ/qisľe tiwêkiľ: نتـ:[ جێۆ][ قسڵ+ ئە+ توێکڵ][ ئینگـ : calcareous crusat].
توێلک/twêlik: نتـ:[مکـ] توێکڵ.
.
.
.
.