ئه‌و  1/ew: ڕن:[ پهـ : ئه‌‌ڤێ، ئۆئی] >< ئەم

1 – ئاد( هـ)، ئازە( هـ)، وێ، وی : ڕاناوێکه‌ بۆ که‌سی سێیه‌می تاکی بزره‌، چ دیار، چ نادیار یان بۆ نێرینه و مێینە.  

:: که‌ ئه‌و ده‌ستی پێکرد حیساب بکات، یه‌کێک برکن ئه‌وی هێندرا….. { ئینجیل مه‌تی}.  

2 – ڕاناوی هیما ( ئیشاره‌ )یه‌ بۆ (مشار الیه‌) دوور. ئه‌یه‌.

{  

ئه‌و ڕۆژه‌ که‌ تۆرام و له‌ که‌رکووک سه‌فه‌رم کرد

مانه‌ندی عاقاریب له‌ ئه‌قاریب حه‌زه‌رم کرد

}{ره‌زا}.

3 – (مکـ) : تمـ :  ئه‌‌ڤ، هۆو، ئه‌و، ئو( کهـ) .   

4 -[ هـ] له‌.

{

سه‌وزه‌ وه‌سته‌ن فه‌رش 

ئه‌و چه‌مه‌ن ده‌س ده‌س

}{مه‌وله‌وی}.

5 – له‌ ئاڤێستا دا ئه‌و دوو ناوی جودای هه‌یه‌، یه‌ک بۆ نێر که‌ [ at : ته‌ : he ] یه‌ و یه‌ک بۆ مێ که‌ [ iAp ،Ap: پا، پای : she]یه‌.

6 – دنه‌ده‌ره‌كان، هێوه‌ژه‌كان، هانده‌ره‌كان.[ ئینگ : Id ].

.

.

___________________________________  

ئه‌و  2/ew: ن: ناوه‌ هیمایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نیشان ده‌کرێت وه‌ک تاکی دوور.

: ئه‌و پیاوه‌ له‌ بن داره‌که‌ نووستووه‌. : ئه‌و ئه‌سپه‌تان له‌کێ کڕیوه‌؟. 

ئه‌وا/ewa: ئاکتـ:[ ئه‌و+ ئا] ئه‌وه‌تا، وشه‌ی خه‌به‌ردان لە ڕووداوێکدا

{ که‌وشه‌کانیشم ئه‌وا به‌حاڵ به‌پێمه‌وه‌ گیرده‌بن}{ قزڵچی : پێکه‌نین }.

{

ئه‌وا تۆ ده‌ڕۆی به ‌ناڕه‌زای دڵ 

خودات ده‌گه‌ڵ بێ، مه‌نزڵ به ‌مه‌نزڵ }{ فۆڵکلۆر}.  

ئه‌واهێ/ewa: ئاکتـ:

ئه‌وبه‌ر/ewber: ئاكتـ، ئانتـ:[ ئه‌و+ به‌ر] به‌ره‌كه‌ی دی، ‌ڤێ ره‌خێ، ئه‌ولا _ لای ئه‌ولا. لایه‌كه‌یتر، ئه‌وپه‌ڕ. >< ئه‌مبه‌ر.

ئه‌وپه‌ڕ/ewpeř: ئاكتـ، ئانتـ: ئه‌وبه‌ر، به‌ره‌كه‌ی دیكه‌، لایه‌كه‌ی دی، بنه‌بان، دووایی، هه‌ره‌دوایی، كۆتایی . >< ئه‌مپه‌ڕ.

ئه‌و په‌ڕی ئاڵۆشی/ewpeřî aľoŝî: نتـ: ئه‌وپه‌ری هه‌وه‌س بۆ جووتبوون.

ئه‌وه‌تا/eweta: ئاکتـ: [ ئه‌و+ ه‌+ تا] ئه‌وه‌تێ.  

ئه‌وه‌تانێ/ewetaně: ئاکتـ:[ ئه‌وه‌تا+ نێ] ئه‌وه‌سانێ 

ئه‌وه‌ته‌/ewete: ئاکـتـ:[ د][ ئه‌وه‌+ ته‌] ئه‌وه‌تا، ئه‌وه‌ته‌ی : گووته ‌یه ‌که‌ شتێکی دووری پێ نیشان بدرێت.

:: ئه‌وه‌ته‌ مانگ. 

ئه‌وه‌ته‌ی/ewetî: ئاکتـ:[ ئه‌وه‌+ته‌ی] له‌وه‌تی، گووته‌یه‌که‌ سه‌ره‌تای کاتی ئیشێک ده‌گه‌ێنێت

:: ئه‌وه‌تی بیرم له‌گووته‌کانت کردووه‌ته‌وه‌ درۆم نه‌کردووه‌.  

ئه‌وه‌تی/ewetî: ئاکتـ:[ ئه‌وه‌+ تی] له‌وه‌تی.

ئه‌وه‌كان/ewekan: ئان:[ ئەو+ ئەکان] هینه‌كان، ئه‌وانی دیكه‌، شته‌كان.

ئه‌وه‌كه‌/eweke: ئان:[ ئه‌و+ ئه‌كه] ڕاناوی هیمایه‌ بۆ شتێكی وه‌ها كه‌ ئه‌وانه‌ی باسی ده‌كه‌ن له‌ نێو خۆیاندا ده‌زانن چیه‌ یان پێشوو تر ناویان هێناوه‌.

{ تێبـ:  

1 – ئه‌گه‌ر بۆ كه‌س بێت له‌ بڕی ناوی ئه‌م ووشانه‌ش به‌كاردێت

: جه‌بۆ، فڵان، كاورا – كابرا( كاك برا).  

2 – ئه‌گه‌ر بۆ كه‌ره‌سته‌ یان بابه‌تێك بێت : شته‌كه‌، وانه‌كه‌، هه‌رامه‌كه‌

:: ئه‌وه‌كه‌ی تۆ هێنابووت زۆر خراپ بوو.

ئه‌وته‌و/ewtew: ئان: ئه‌تۆ.

ئه‌وتر/ewtir: ئاكتـ: ئه‌وی تر، ئه‌وی دیكه‌.

ئه‌وتۆ/ewto: ئاكتـ:[ كو : ئه‌و+ ع : تۆ( طور)]

1 – جۆرێك، چه‌شنێكی وه‌ها، شێوه‌یه‌ك ، وه‌ها. 

2 – [ مجـ]. ( ئانتـ) شایانی باسه‌. گووته‌یه‌كه‌ په‌یوه‌ستی ده‌خاته‌ ناوه‌ندی دوو ووتاره‌وه

:‌: پیاوی ئه‌وتۆ هه‌بووه‌ هه‌رگیز درۆی نه‌كردووه‌.

{ …وه‌كو هه‌وری به‌هار به‌گوڕ ئه‌هاتن به‌ خێرایی تێ ئه‌په‌ڕین و یادێكی ئه‌وتۆی پاش خۆیان به‌جێ نه‌ئه‌هێشت. }{قه‌فتان}.

ئه‌وتۆیی/ewe: نچ: هۆتۆیی، وه‌تۆیی.

ئه‌وتو/ewtu: ئاكتـ: ئه‌وتۆ، وه‌ها.

ئه‌وجا/ewca: ئاکتـ:[ ئه‌و+ جا] که‌وابوو، که‌وابێت، له‌وحاڵه‌ته‌دا، له‌حاله‌تێکی وه‌هادا، ئه‌وسا، هه‌وجا، سه‌رله‌نوێ، ئه‌مجاره‌. 

1 – ئه‌م که‌رته‌، ئه‌وسایه‌، ئه‌م ده‌م.  

2 – که‌وابوو، که‌وایه‌.   

3 – ئه‌نو.( کهـ).

4 – پاشان، له‌پاشان.

{… ده‌ ئه‌وجار یا ده‌بێ ڕه‌خنه‌نه‌گرێ و به ‌ته‌واوی خامۆش بێ…}{ مه‌سعود : حاجی}.

ئه‌وجا، ئه‌وجاره‌که‌، ئیمجا، ئیمجار. : ئه‌وجار نۆره‌ی ئه‌م به‌زم و ڕەزمه‌یه‌. 

ئه‌وجار/ ewcar: ئاکتـ: ئه‌وجا، ئینجار. 

ئه‌وجاره‌کانێ/ewcarekaně: ئاکتـ:[ ئه‌وجار+ه‌+ کانێ]

ئه‌وجاره‌که‌/ewcareke: ئاکتـ:[ ئه‌وجار+ ئه‌که‌] ئه‌وجا، ئیمجا، ئیمجار، ئینجار.

ئه‌وجاریش/ewcarîŝ: ئاکتـ: دیسانه‌وه‌، هه‌میسانیش. 

ئه‌وچه‌ند/ewčend: ئاکتـ:[ کباک][ ئه‌و+ چه‌ند] هێنده‌، هه‌نده‌ی. 

ئه‌وده‌ر/ ewder: ئانتـ، ئاکتـ:[ ئه‌و+ ده‌ر] ده‌ره‌وه‌، ده‌ره‌‌ڤه‌، به‌رانبه‌ر به‌ژووره‌وه‌ : هه‌نده‌ر. 

ئه‌وده‌مه‌/ewdeme: ئاکتـ:[ ئه‌و+ ده‌مه‌] له‌وکاته‌دا. 

ئه‌وده‌مه‌ی/ewdemey: ئاکتـ:[ ئه‌و+ ده‌مه‌+ ی][ کباش][ فه‌] یه‌مه‌.  

ئه‌وره‌/ewire: ئاکتـ:[ گ][ ئه‌و+ره‌] ئه‌وێ، ئووره‌( کهـ). ‌ڤێده‌رێ، به‌رانبه‌ر به‌ ئێره‌. 

ئه‌وڕۆ/ewřo: ئاکتـ:[ ئه‌و+ ڕۆ] ئه‌مڕۆژ، ئه‌مڕۆ، ئیمڕۆ، هه‌وڕۆ، ئارۆ. 

ئه‌وڕۆکه‌/ewřoke: ئاکتـ:[ ئه‌و+ ڕۆ+ که‌]            

ئه‌وسا/ewsa:  ئاکتـ: ، ئاک:[ ئه‌و+ سا( ؟ )] ووسا، ئسا  

1 – ئه‌وحه‌له‌، جاران، ئه‌وده‌م، ئه‌وده‌مه‌، ئه‌وکات، ‌ڤێ گا‌ڤێ، جا، ئه‌وجا، ئه‌وعانه‌.

{ …ئه‌و ڕەحمان تۆ ئه‌وسا گوتت ماستم هێناوه‌ بیفرۆشم… }{قزڵچی: پێکه‌نین}.  

2 – پاش ئه‌وه‌، پاشان، پاش حاڵێ که‌ له‌ پێشدا باسی لێ کرابێت.

{…. مناڵیش ئه‌یدا زریکه‌و ژیر نه‌ئه‌بۆوه‌ هه‌تا دایکه‌ ئه‌یگرته‌ باوه‌ش، ئه‌وسا خێرا فرمێسک وشک ئه‌بوو}{ قه‌فتان: چیرۆک}.  

ئه‌وساکه‌/ewsake: ئاک: له‌وده‌مه‌دا.

ئه‌وشه‌و/ewŝew: :[ ئه‌و( ئه‌م، ئیم)+ شه‌و] ئه‌م شه‌و، ئیمشه‌و، ئه‌‌ڤ شه‌‌ڤ. 

ئه‌وشۆ/ewŝeo: : رۆژک، مکـ:[ ئه‌و( ئه‌م، ئیم)+ شۆ( شه‌و)] ئه‌م شه‌و، ئیمشه‌و.

ئه‌وقا/ewqa: ئاکتـ:[ کباک][ ئه‌و+ قا] ئه‌‌ڤ، هێنده‌، ئه‌ونده‌. 

ئه‌وکاته‌/ewkate: ئاکتـ:[ ئه‌و+ کات+ـه‌] ئه‌وسا، له‌وکاته‌دا. 

ئه‌ولا/ewla: ئاک:[ ئه‌و+ لا] ‌ڤێ ره‌خ ، ئه‌وته‌ره‌ف >< ئه‌ملا.

ئه‌ولاتر/ewlatir: ئاکتـ:[ ئه‌ولا+ تر] دوورتر، به‌ولاوه‌تر >< ئه‌ملا تر.  

ئه‌ولاترین/ewlatirîn: ئاکتـ:[ئه‌ولا+ترین] دوورترین >< ئه‌ملاترین. 

ئه‌ولاولا/ewlaǔla: ئاکتـ: ئه‌ملاولا. ئه‌یلاولا( هـ). 

ئه‌ولاولاکردن/ewla ǔ la kirdin: کتپ: ئه‌ملاولا کردن.  

ئه‌ونه‌/ewne: ئاکتـ:[ کناو، ئه‌رده‌][ئه‌و+نه‌(نده‌)] ئه‌مه‌نده‌، ئه‌وه‌ نه‌، به‌قه‌د، بارته‌قا، باته‌قا، ئه‌وچه‌نه‌، هێنده‌، ئه‌وقاس.  

ئه‌ووه‌خته‌/ew wexite: ئاکتـ:[ ئه‌و+ وه‌خته‌( کاته‌)] ئه‌وسا، ئه‌و ڕۆژه‌، ئه‌وده‌مه‌.   

ئه‌وها/ewha: ئاکتـ: ، ئانتـ:[ئه‌و+ ها] ئاوا، ئاوه‌ها، وه‌سا، به‌وجۆره‌.  

ئه‌وهه‌/ewhe: ئـمـ، ڕن: 

1 –  ئه‌مه‌، ئه‌‌ڤه‌،یه‌، ئه‌وه‌.

{ وه‌ڵڵاهی شه‌یتان رمۆزنه‌، ئه‌من به‌ده‌ستی ئه‌وهه‌ی ده‌چم}{ تحفه‌}.

{ تێبـ :  

1 – که‌رتی دووه‌می ئه‌م وشه‌یه‌ (هه‌) ده‌ستنیشانێکی پتر له‌( ئه‌وه‌)بۆ نیشانکراوه‌که‌ پیشان ده‌دات.   

2 – [ هه‌] خۆی ئا‌ڤێستایی یه‌، ڕاناوی که‌سی سێ یه‌می بزری مێ یینه‌و نێرینه‌یه‌.  

ئه‌وهه‌ی/ewhey: ئـمـ: ئه‌مه‌ی، ئه‌وه‌ی. 

ئه‌وهنده‌/ewhinde: ئاکتـ:[ کباک] ئه‌وه‌نده‌. 

ئه‌ویانه‌/ewyane: نتـ:[ ئه‌و+ یه‌( یه‌ك)+ ئانه] ناوی هیمایه‌ بۆ ( ئه‌و)ێك له‌ناو كۆمه‌ڵی( ئه‌و)دا. ئه‌وه‌یان.

ئه‌ویتر/ewytir: ئاك:[ ئه‌و+ ی+ تر] ئه‌وه‌ی دیكه‌، ئه‌‌ڤێ دیتر.

ئه‌ویچ/ewîč: ئاك:[هـ] ئه‌میش

:: ئه‌ویچ خزم خۆمانه‌.

ئه‌ویدی/ewîdî: نتـ:[ رۆژك، مكـ][ ئه‌و+ ئی+ دی] ئه‌میكه‌، ئه‌وی تر.

ئه‌ویدیكه‌/ewîdîke: نتـ:[ رۆژك، مكـ][ ئه‌ویدی+ ئه‌كه] ئه‌میكه‌.

ئه‌ویكه‌/ewyke: نتـ: ئه‌ویدیكه‌.

ئه‌ویستاكی/ewîstakî: ئاك: ئه‌وێستاكێ، هه‌رئێستاكێ، هه‌مانـهو، نووكه‌، هه‌وكه‌،

ئه‌ویكه‌/ewîke: نتـ:[ ئه‌و+ ئه‌+ ئه‌كه‌][ باشك] ناویهیماداره‌ بۆ شتێكی معینی دوور، كه‌ له‌ناو چه‌ند شتێكی هاوچه‌شنی خۆێدا به‌ هیما ژدیاری ده‌كرێت. ئه‌ویتر.

.

.