بازرگان/bazirgan: نتـ:[ ئاب] [بازر( بازار)+ گان]

1 – کاڵافرۆش، سەوداکەر.[ ئینگـ : Commercial].

2 – بازارکەر. [ ئینگـ : Businessman]

{ تێبینی : فەرهەنگستانی ئێران چەند ساڵێک پێش شەری دووەمی جیهانی ئەو ووشەیەی لە بری( تاجر) بووژاندوەو لەوساوە خۆی ولک و پۆپی لە کوردستان وە برەوکەوتن}{ زەبیحی}.

بازرگان گەلەک زەنگین/bazirgan gelek zengîn: نتـ:[ کباک] بازرگانی کۆک، یان بازرگانی زۆر دەولەتمەند.[ ئینگـ : Tycoon]

بازرگانێتی ماڵات /bazirganětî maľat: نتـ: [ ئاب] بزگیر( کهـ)، چۆدار، چێودار.

                                         گوڵبژێرێک لە زاراوەی بازرگانی                                          

 بازرگانی/bazirganî: نچ:[ ئاب][ بازرگان+ ئی][ ئینگـ : Trade].

1- سەودا، کڕین و فرۆشتن : ئەوەی پەیوەندی بەبازرگانەوە هەبێت.

2- کاری کرین و فرۆشتنی کاڵای جۆراوجۆر.

3- کوتاڵ یان کاڵا فرۆشی : شیاوی سەودا، بازاڕی : پڕوپاگەندە بۆ تشتە بازرگانییەکان.

بازرگانی ماڵات/bazirganî maľat: نتـ:[ کهـ][ بازرگانی+ ماڵاتبزگیر.

بازرگانیا ب مفا و قازانج/bazirganya b mifa û qazanc: نتـ:[ ئاب][ بازرگانی+ ئا+ ب+ مفا+ و+ قازانج] کارێ ب خێر.[ ئینگـ : Thriving Business].

بازرگانییا ب کۆم/bazirganîya b kom: نتـ:[ کباک][ ئاب][ بازرگانییا+ ب+ کۆم] بازرگانی بە کۆ. [ ئینگـ : Wholesaler].

بازرگانییا ب هویردە/bazirganîya b huyrde: نتـ:[ کباک][ ئاب][ بازرگانییا+ ب+ هویردە] بازرگانی خوردە. [ ئینگـ : Retailer].

بازرگانییەت/bazirganîyet: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ : Mercantile ].

ئازادکرنا بازرگانیێ/azadkirna bazirganyê: نتـ:[ ئاب] رزگارکردنی بازرگانی .[ ئینگـ : Liberalize Trade].

بانقی بازرگانی/banqî bazirganî: نچ:[ ئاب][ بازرگان+ ئی][ ئینگـ : Commercial bank].

 

بەچكەبازرگان/beçike bazirgan: ئانتـ:[ بەچکە+ بازرگان]

بەڵگەی بازرگانی/beľgey bazirganî: نتـ:[ ئاب][ بەڵگە+ ی+ بازرگانی] بەڵگەی دارایی، بەلگەی بەهادار.[ ئینگـ : Commercial paper].

چالاکی بازرگانی/çalakî bazirganî: نتـ:[ ئاب] کرداری بازرگانی، کردەوە بازرگانییەکان. [ ئینگـ : Commercial activities].

دادگای بازرگانی/dadgay bazirganî: نتـ:[ ئاب] دادگا پیشەییەکان. [ ئینگـ : Commercial courts].

داڕشتنی ڕێککەوتنە بازرگانیەکان/dariştinî rékikewtine bazirganyekan: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ : Commercial arrangement].

ڕامیاری بازرگانی/ramyarî bazirganî: نتـ:[ ئاب][ ڕامیار+ ی+ بازرگانی][ ئینگـ : Commercial policy].

ژووری بازرگانی/jûrî bazirganî: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ : Chamber of Commerce].

ژووری بازرگانی نێونەتەوەیی/jûrî bazirganî nêwneteweyî: نتـ: [ ئاب] ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییە، کە لە ساڵی ١٩٢٠ لە شاری پاریس دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٤٦ لە لایەن شورای ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕێکخراوی نەتەوەیی یەکگرتوويکان بۆتە خاوەنی پەیڕەوی ڕاوێژکاری. [ ئینگـ : International chamber of commerce].

سەنتەری بازرگانی/senterî bazirganî: نتـ:[ ئاب][ سەنتەر+ ی+ بازرگانی] ناڤەندا بازرگانی، بنگەهێ بازرگانی . [ ئینگـ : Commercial Centre].

سەودای بازرگانی/sewday bazirganî: نتـ:[ ئاب][ سەودا+ ی+ بازرگانی][ ئینگـ : Commercial transaction].

سکرتێری بازرگانی/sikrtêrî bazirganî: نتـ:[ ئاب] وەزیری بازرگانی.[ ئینگـ : Commerce secretary].

قەرزی بازرگانی/qerzî bazirganî: نتـ:[ ئاب] متمانەی بازرگانی.[ ئینگـ : Commercial credit].

کارێ بازرگانی/karê bazirganî: نتـ:[ ئاب][ کارێ+ بازرگانی][ ئینگـ :Business].

کۆدی بازرگانی/kodî bazirganî: نتـ:[ ئاب] بەهێماکردنی بازرگانی : دانانی کۆمەڵێک یاسای بازرگانی. [ ئینگـ : Commercial code].

گەمارویا بازرگانی/gemaroya bazirganî: نتـ:[ کباک][ ئاب] گەمارۆی بازرگانی.[ ئینگـ : Embargo].

ناوچەی ئازادی بازرگانی/nawçey azadî bazirganî: نتـ:[ ئاب][ ناوچە+ ی+ ئازاد+ ی+ بازرگانی] دەڤەرا بازرگانییا ئازاد .[ ئینگـ : Free Trade Zone].

:: ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی ده‌بێته‌ هۆی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له‌ ئابوری لە ناوچەیەک.   

نەرێتی بازرگانی/nerêtî bazirganî: نتـ:[ ئاب][ نەرێت+ ی+ بازرگانی][ ئینگـ : Commercial usage].

نووسینگەی بازرگانی/nûsîngey bazirganî: نتـ:[ ئاب] کۆمپانای بازرگانی.[ ئینگـ : Commercial firm].

هەڤالێ بازرگانی/hevalê bazirganî: نتـ:[ کباک][ ئاب] هاوەڵی بازرگانی [ ئینگـ : Trade Partner].

هەڤالینیا بازرگانی/hevakînya bazirganî: نتـ:[ کباک][ ئاب] پێکەوەکارکردنی بازرگانی [ ئینگـ : Trade Partnership].

وەزیری بازرگانی/wezîrî bazirganî: نتـ:[ ئاب][ وەزیر+ ی+ بازرگانی] شالیاری بازرگانی.[ ئینگـ : Commercial].

 :: وەزیری بازرگانی : گرفتە داراییەكان چارەسەر دەكرێن.

یاسای بازرگانی/yasay bazirganî: نتـ:[ ئاب][ یاسا+ ی+ بازرگانی] مافی بازرگانی : کۆمەڵە یاسای بازرگانییە. [ ئینگـ : Commercial law].

.

.

.

.

{ سەرچاوە:

فەرهەنگی کارگێری، ل، 54

فەرهەنگی ئابووری}.