توان ¹ /twan: کتن، ن:[ پەهلەوی: توان][ ڕەگی توان] توان.
: داپۆشین، وەستان، بڕین، پلە، تا ، تا ، توانا، تینوێتی، دەرەوە، پەتوو، وزە، هێز(هێز و ڕیخۆڵە). >< ناتوانن.
{
لاوازی و توانا و ئەژنۆ
هەر مام مام بوو لەگەڵ داد و ڕۆرۆ
}{ هەژار}.
توانا/twana: ن، نەفا:[توان+ ئا]
1 . بەهێز، وزەبەخش، بەپەلە.
2 . لێهاتوو، لێهاتوو.
:: زانا دانایە، دانا توانایە.{ عەلادین سوجادی}
3 . دەسەڵاتدار، شەڕانگێز.
4 . [ ناڤ] ناوێکی نێرانەیە بۆ ناوی کوردی بەکاردێت.
:: توانی و نیشان بدات.
توانا دەروونییەکان: توانای فێربوون و ڕاگرتنی زانیارییەکانی ناو یاساکان، توانای تێگەیشتن لە پەیوەندییەکانی جیهانی ڕاستەقینە و کاریگەریکردن لەسەر ڕەفتار.
توانابەخش/twanabexiş: نفا:[ توانا+ بەخش( بەخشین)] چالاککەر، وزەبەخش _ وزەبەخش، بەرزکەرەوە، بەرزکەرەوە.
توانابەخشین/twanabexişin: کتن:[ توانا+ بەخشین] وزە، یارمەتی.
توانابوون/twanabûn: کتن:[ توانا+ بوون][ توانا، توانا].
1 . بۆ ئەوەی سەبرت هەبێت، بۆ بەهێزبوون.
2 . لێزانین، کارزانین.
3 . ژمارەکان.
توانادران/twandiran: کتپ:[ کارابزر] توانای بوون، ئازاردان.
تواناسازی/twanasazî: نچ:[ توانا+ سازی] توانابنیاتنانەوە
:: بەرنامەی پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان لە خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.
توانامەندی ڕەها/twanamenî řeha.[ ئینگـ: allmighty]
توانای/twanay: نتـ:[ توانا+ ی] هێز.
چەند نموونەیەک لە توانای ئاوێتە |
توانای ئەسپ/twanay esipî: نتـ:[ توانای+ ئەسپ] هێزی ئەسپ.
توانای بەرهەمهێنان/twanay berhenhênan: نتـ:
توانای بەجێگەیاندن/twanay be cêgayandin : نتـ:[ ئاب][ توانا+ ی] توانای خۆڕێکخستن.[ ئینگـ: executive ability, executive force].
توانای بەدەست هێنانی داهات/twanay bedest hênanî dahat: نتـ:[ ئاب][ توانا+ ی].[ ئینگـ: earning power]
توانای بەسەرڕاکێشان/twanay beser řakêşan: کتپ:[ توانا+ ی] تەواوکردن.
توانای بڕیاردان/twanay biřyardan : نتـ:[ ئاب][ توانای+ بڕیاردان] توانای دیاری کردن.[ ئینگـ: discrepancy]
توانای بزوتنەوە/twanay bizutinewe: نتـ:[ توانای+ بزوتنەوە]
توانای بیریەکان/twanay bîryekan: نتـ:[ توانای+ بیریەکان] توانا هزرییەکان.[ ئینگـ: mental ability].
توانای پارەدان/twanay paredan: نتـ:[ ئاب][ توانای+ پارەدان] دارایی هەبوون.
توانای پراکتیزەکردنی ڕێککەوتن/twanay piraktîzekirdinî řêkkewtin: نتـ:[ ئاب] شیاوی بەجێهێنان بوونی گرێبەست.[ ئینگـ: enforceability of agreement ]
توانای پێچ خواردن/twanay pêç xiwardin: نتـ:
توانای پیاگوزەرکردن/twanay piyaguzerkirdin: نتـ:[ توانای+ پیاگوزەرکردن][ ئینگـ: permeability]
توانای تواندنەوە/twanay tiwandinewe: نتـ: [ کیمـ] [ توانای+ تواندنەوە] وەکوو توانای ماددەیەک بۆ تواندنەوەی لە مادەیەکی تردا.[ ئینگـ: solubility]
توانای تێگەیشتن /twanay têgeyiştin: نتـ:[ ئاب][ توانای+ تێگەیشتن][ ئینگـ: comprehensibility]
توانای چارەسەری کێشە ئاڵۆزەکان/twanay çareserî kêşe aľozekan: نتـ:[ ئاب] بنەمای تاوانی گەڕاندنەوە [ ئینگـ: ability to solve complex problems]
توانای خۆگونجاندن/twanay xoguncandin: نتـ:[ ئاب] توانای خۆڕێکخستن.[ ئینگـ: adaptability]
توانای خۆگونجاندنی فەرمانبەرەکان/twanay xoguncandinî fermanberekan: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ: adaptability of employees]
توانای داهێنان/twanay dahênan: نتـ:[ توانای+ داهێنان]
توانای دابەشکردن/twanay dabeşkirdin: نتـ:[ توانای+ دابەشکردن]
توانای داڕشتنی چارەسەرەکان/twanay dařiştinî çareserekan: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ: ability of design solutions]
توانای دڵخواز/twanay diľziwaz: نتـ:[ ئاب][ توانای+ دڵخواز] بارتەقای دڵخواز.[ ئینگـ: optimum capacity]
توانای کڕین/twanay kiřîn : نتـ:[ ئاب][ توانای+ کڕین] هێزی کڕین.[ ئینگـ: purchasing power]
توانای کشان/twanay kişan: نتـ:
توانای گەرمایی/twanay germayî: نتـ:
توانای گۆڕان/twanay gořan: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ: convertibility]
توانای گوزەراندن/twanay guzerandin: نتـ: ماوەدانی هەندێک تەن بۆ گوزەرکردنی شلە و گاز و نە ناوی دا.
توانای مانەوە/twanay manewe: نتـ:[ ئاب][ توانای+ کڕین] توانای خۆڕاگری : توانای پێدانی نرخی کاڵای هاوردە.[ ئینگـ: viability ]
توانای یەکەکان/twanay yekekan: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ: ability of units]
توانای دانەوەی وام/twanay danewey wam: نتـ:[ ئاب] توانای دانەوەی قەرز، توانای گەڕاندنەوەی قەرز.[ ئینگـ: solvency]
توانایەتی/tiwanayetî: نچ:[ توان+ ئایەتی] توانایی.
توانایی/twanayî: نچ:[ توانا+ یی][ تووانایی، تەوانایی][ ئینگـ: ability]
1 . بو`ە(کهـ)، ئیمکانات، لوان.
2 . هێز وتاقەت، هەڕەنگ، دەست ودوو. خور(باد)، توانی.
3 . تایبەتمەندی، سەراوکەوتن.[ ئینگـ: Buoyancy]
توانایی پێدان/twanayî pêdan: کتپ:[ توانایی+ پێدان] هێز و تاقەت و ورەدان بەکەسێک.
توانایی جەستەیی/twanay cesteyî: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ: physical ability]
توانایی قەرزدانەوە/twanayî qerizdanewe: نتـ:[ ئاب]
توانایی قەرزدانەوە لە کورتخایەندا/twanayî qerizdanewe le kurtixayenda: نتـ:[ ئاب] ئاوباری( بە پارەکردن).[ ئینگـ: Liquidity]
توانایی قەرزدانەوە لە له درێژخایهندا/tiwanayî qerizdanewe le dirêjixayenda: نتـ:[ ئاب].[ ئینگـ: Equity ratio]
توانایی هەبوون/tiwanayî hebûn: نتـ:[ توانایی+ هەبوون]
1 . هێز و تاقەت هەبوون.
2 . هەبوونی ئیمکانات.
توانین/twanîn: کتن:[ هیک: تو ][ پەهلەوی : تووانێنییتەن][ فار: توانستن][ گیل: توونەسەن، تانەستەنن]
1 . لە دەست هاتنی ئەنجام دانی کارێک، لەوزەهەبوون، توانایی هەبوون، کارین ( کباک)، بۆكران، پێكران، توانستن.
2 . بۆلووان.
3 . بۆهەبوون، ئیزن هەبوون.
توانین لە ڕێگا کردندا/twanîn le řêga kirdinda: کتپ: بڕکردن، هەتەرکردن، گەیشتن.
گوڵبژێک لە واتای ناسادەدا |
ئەزموونی توانای ژمارەیی/twanay jimareyî: نتـ:[ ئاب] ئەزموونی توانایی ژمارەیی لە لایەن خاوەنکارەوە بەکاردەهێندرێت لە بۆ لێهاتوی کاربەر لە ئەنجامدانی کارەکەی، بەدواداهاتنی ژمارەی دەگرێتەبەر، پرسیارەکان کۆ کراونەتەوە لە پرسیارنامەی ساکاری وەک کۆکردنەوە و لێدەرکردن تا پرسیارنامەی گەلێک ئاڵۆز لە پێداوێستی بە ڕوونکردنەوەی زانیاری ژمارەیەی هەبێت لە شێوەی خشتەک و دیاگرام و گرافدا.[ ئینگـ: Numerical Ability tests ].
بەتوانا/be twana: ئانتـ:[ بە+ توانا] ئاوزیاگ، بزاخ، بۆک _ بۆکە، بۆنگ، بەئیختیدار( رۆژک)، ب هبر، ب هتابشت، بەتاقەت، بەدەست _ بەدەستەڵات، بەقودرەت، بەقووەت، بەکار _ کارا، بەگوڕ، بەهاز، بەهێز _ ب هێز( کباک)، بیدۆر، پڕزوور، چێر، خورت، خوەڕوو، دووتا، دووتس( ئاژەڵ)، دەستدار، دەستڕۆیشتوو، دەستڕۆییگ، دەستەڵاتدار، دینەوەر، زۆخ، زووخ، زۆردار، زەبربەدەست _ زەبردار، شەنگە، شێنا، ڤەژەنی، قادر( ع)، قەوەتدار، قەوی _ قەوین، گازۆر، گوندار، گیڕ، مزور، مونزر، وزەدار، وەگوڕ، هازدان، هێزان _ هێزدار _ هێزڕا، یەمان.
بنەمای توانای دانەوە/bnemay twanay danewe: نتـ:[ ئاب] بنەمای تاوانی گەڕاندنەوە.[ ئینگـ: ability to pay basis]
بێ توانایی/bê twanayî: نتـ:[ ئاب][ بێ+ توانایی] [ ئینگـ: disability]
بێ توانایی لە بەجێ گەیاندنی بەڵێن/bê twanayî le becê geyandinî be ľên: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ: disability to perform obligations]
تیۆری توانای دانەوە/tyorî tiwanay danewe: نتـ:[ ئاب] تیۆری تاوانی گەڕاندنەوە، [ ئینگـ: ability to pay theory]
لەتوانادا هەبوون/letiwanada hebûn: کتن، شڕ : تووانران، تووانست: لووانی ئیمکانات، قەوە بە مەسەلەیەکی ماددی یان مەعنەوی شکان و توانای یارمەتی دان هەبوون، توانایی هەبوون.
:: لە توانام دا نیە هەر ئێستاکە ماڵێکی گەورە بکڕم.
لەتواناییدا هەبوون/letiwanayîda hebûn: کتن:[ توانایی] لوان، بۆ مومکین بوون، پێکران.
.
.
______________
توان ² /tiwan: ن:[ ڕەگی چاوگی توانەوە]
توانەوە/twanewe: کتن:[ ئێک: تا، تابا. ][ پەهلەوی : تاپییتەن]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
itSIwriIW | ||
atsiriarepcatIW |
[ تافانەوە، تاوانەوە، تاویانەوە تاویان، تاوین، تووانەوە، توولانەوە، تێوانەوە( زەن)] هوومێن( کباک)، خێورانەوە، بڤەشین.
1 . بوون بە ئاوی سەهۆڵ، بەفر و ئاوەکی بەستراو.
2 . خاوبوونەوەی شتی بەستراو.
3 . بەهیتن، توانەوە، چۆقان : تێکەڵاوبوونی شتی ڕەق دە نێو ئاوەکی دا.
:: توانەوەی شەکر لە ئاو دا،
:: شەکر دە نێو ئاوی گەرم دا زووتر دەتوێتەوە هەتا دە ئاوی سارد دا.
4 . فەوتان، مەحوبوون بە تەوڕووو.
:: زوو دە ماڵخکی توهک لە سار دا هەبوون کە ئێستا دە نێو کوردان دا توانەوە.
5 . بوون بە ئاوەکی شتی ڕەق لەبەر تینی گەرما.
:: قورقوشمی تواوەیان دەگەروو کرد و کوشتیان.
6 . [ ئد] زۆرشەرمەزاربوون، خەجاڵەتی كێشان.
تێبینی |
وشەی توانە وە لە( توان+ ئەوە) پێکهاتووە کە چاووگی توان بەتەنیا نەماوە و بەڵام بەشێوەی تاویان و تاوین ماوە، هەروەها چاووگی (tina) لە زمانی سویدیی دا،(thaw) لە زمانی ئینگلیسی دا،( tayat ) لە زمانی رووسی دا بەمانای توانەوە هاتوون ، کە هەر لەم ڕیشەیەن}{ نانەوازادە}. |
تواوە/twawe: ف:
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
AtsiC | dissolved، salute |
توانای توانەوە/ twanay twanewe: نتـ:[ کیمیـ] توانای ماددەیەک بۆ توانەوە لە ماددەیەکی تردا.[ ئینگـ: solubility].
تواندن/twandin: کتپ:[ تاواندنەوە، توواندنەوە، تافاندنەوە، تاویاندنەوە، تۆلاندنەوە، تێواندنەوە]
1 . بڤاشاندن : کردن بەئاوی بەفر و سەهۆڵ و شتی لەو بابەتە.
2 . شل و ڕەوان کردنی شتی سەخت بە گەرما.
:: ئاسن تواندنەوە.
3 . شتی ڕەق دە نێو ئاو کە و بیتوێنەوە دەبێتە خوێواوک !.
4 . [ مجـ] مەحوکردنی کەمایەتییەک دەنێو زۆربەیەک دا، قەوتانی بەرەەرە.
:: سیاسەتی دەوڵەتە زۆردارەکان تواندنەوەی نەتەوە چووکەکانە.
تواندنەوە/tiwandinewe: کتپ: [ تواندن+ ەوە] تاواندنەوە، حەلاندن، خیوراندن، بەهتین.
تواننەوە/twaninewe: کتپ: [ تواننەوە ] تواندنەوە.
.
.
______________
توان ³ /tiwan: ن:[ بیر]
نیشانەیەکە بۆ هێز یان ڕەگی ژمارەیەک.
جا : هێزی بڕێکی جەبری.
: ئیندێكس.[ ئینگـ: Index]
: نوێن.[ ئینگـ: Exponent]
توان دوو/tiwan dû: نتـ:[ بیر] چوارینە : چوارگۆشەیی ( م).[ ئینگـ : Square].
توان سێ/tiwan sê: نتـ:[ بیر] شەش پالۆ ( م).
توان یەکی/tiwan yekî: نتـ:[ بیر] توان تاکی.
.
.
.
.
{
فەرهەنگی شەهاب
فەرهەنگی کاوە
}.