ئاراس ¹ /aras: ن:[ کوردستان][ جێۆ][ كباک] ڕووباری ئاراس یان چۆمی ئەرەس [ ئاراکس : Արաքս ، Yeraskh : Երասխ بە ئەرمەنی ، ئاراکسس : Αράξης بە گرێکی، ئاراز بە ئازەری، Аракс بە ڕووسی] ڤەلی بابا: چۆمێکە لە چیاکانی هەزاربڕکەی( بنگۆل) و ئەرزڕۆمی کوردستانی باکوورەوە هەڵدەقووڵیت بە کەناری دەریای ئارات و باکووری شاری ماکۆ و پاشان بە ئەرمینیا و ئێران و ئازەرباینجان و دواتر شۆردەبێتەوە بۆ دەریای قەزوێن. تێکڕای درێژییەکەی 1072 کیلۆمەترە.
.
.
________________
ئاراس ² /Aras: ن:[ کوردستان][ جێۆ][ باشک] چیایه که له کوردستانی باشوور.
.
.
________________
ئاراس ³ /Aras: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ نێرینە.
.
.
_________________
ئاراس 4 /Aras: ن: دەزگای چاپەمەنی ئاراس لە شاری هەولێر.
.
.
.
.