ئه‌زمان ¹ /ezman: ن:[ ئا‌ڤێسـ : ئایزی( ئه‌یزی)+ ما][ له‌ فارسی و کوردی نوێ دا بوونه‌ به( ئه‌زموون)].

ئه‌زمایشت/ezmayŝt: نتـ:[ رۆژک][ پهـ: ئه‌زمای( ئه‌زم+ ئای)+ شت] ئازمایشت، تاقیکردنه‌وه‌، ساوکه‌کردن، جه‌ڕباندن. 

ئه‌زمایشتکه‌ر/ezmayŝt: نفا:[ ئه‌زمای(  ئه‌زم+ ئای)+ شت+ که‌ر( کردن)] تاقیکردنه‌وه‌کار، ئه‌و که‌سه‌ی کاری تاقیکردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌زموونکار، ساوکه‌کار.

ئه‌زمایشتی/ezmayŝtî: نچ:[ ئه‌زمای( ئه‌زم+ ئای)+ شت+ی] تاقیکردنەوەیی، تاقیکراوەیی.   

.

– ئه‌زمه‌/ – ezme:[ ئه‌زم ( ئه‌زمای(  ئه‌زم+ ئای)+ ـه‌] پاشگرێكه‌ له‌زمانی كوردی ده‌چێته‌ سه‌ر ناو ده‌یكات به‌ ناوێكی نوێ تر.: مێرد+ ئه‌زمه‌: مێرده‌زمه‌.

ئه‌زموو/ezmŭ: نتـ:[ ئه‌زم+ ئوو] تاقی دیده‌.

ئه‌زمووده‌/ezmŭde: نتـ:[ ئه‌زم+ ئووده] جه‌ڕبێنراو، تاقیكراوه‌، ساوكه‌كراو، ئه‌زموو، ئازمایشته‌، ئازمووده‌.

:: ماستی ئه‌زمووده‌ له‌ كه‌ره‌ی نازمووده‌ چاتره‌.{ پپ}

ئه‌زموون/ezmŭn: ن، کتن:[ ئه‌زم+ ـوون] ئازموون، چارنک، ده‌نش، پووته‌.   

ئه‌زمووناندن/ezmŭndin: كتپ:[ ئه‌زم+ووناندن] جه‌ڕاندن جه‌ڕه‌باندن، تاقیكردنه‌وه‌، هه‌ڵسه‌نگاندنی چاكه‌ و خراپه‌ی شتێك.

ئه‌زموون ئه‌نگێوی/ezmŭn engěwy: نتـ:

ئه‌زموونه‌/ezmŭne: نتـ:[ ئه‌زم+ وون+ ئه] لووله‌ی تاقیكردنه‌وه‌، بۆری تاقیكردنه‌وه‌.

ئه‌زموون بار/ezmŭn bar: نت: تاقی دیده‌

ئه‌زموونی ئاماده‌بوون/ezmŭnî amadebŭn::

ئه‌زموونی پیشه‌كی/ezmŭnî pîšekî::

ئه‌زموونكردن/ ezmŭnkirdin:كتپ: جه‌ڕاندن، پووته‌پێدان، ئه‌ڵوژاندن، ئازموونكردن، ئازمووتن.

ئه‌زموونگا/ ezmŭnga: نتـ: جێگای تاقیکردنه‌وه‌ [ ئینگـ : laboratorium ].  

.

.

_________________________________

ئه‌زمان  ²/ezman: ن:[ كباك] ئاسمان : ئێمه‌ وای بۆ ده‌چین که‌ زێد و مه‌ڵبه‌ندی له‌دایکبوونی زه‌رده‌شت، له‌ ناوچه‌ی موکریان و شاری سه‌رده‌شتی ئێستایه‌ و هه‌ڵبه‌ت هه‌روه‌ك له‌مه‌ڕ ئه‌و بۆوچوونانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی بنج بڕ له‌ گۆڕدا نییه‌، ئێمه‌ش ئه‌و رایه‌ وه‌ك ئایه‌یه‌کی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا و هه‌ره‌دروست ناهێنینه‌ به‌رباس، به‌ڵکوو بۆچوون و ئاسه‌واره‌کانی هەنووكەیی و به‌راورد کردنیان، ئێمه‌ له‌وباوه‌ڕه ‌نزیك ده‌کاته‌وه‌.  راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ پڕای خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری سه‌رده‌شت به‌ تێکڕایی هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌ سوورن که‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ شاری سه‌رده‌شت، به‌تایبه‌تی به‌شی کۆنی ئه‌و شاره‌ یا خود نێزه‌ڕۆ « ناوی كچی زەردەشت یا خود یەكێ لە سەردارە بەناوبانگەكانی زەردەشت »، هه‌ر له‌ زه‌رده‌شته‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ و ووشه‌ی سه‌رده‌شت به‌درێژایی کات بگۆڕ کراوی زه‌رده‌شته‌، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌، وڵاتی له‌دایکبوونی زه‌رده‌شتی پێغه‌مبه‌ره‌؛ دیاره‌ له‌ رووی زمانه‌وانیشه‌وه‌، ئه‌وه‌ مسۆگه‌ره‌ که‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ووشه‌کانی کۆن، گۆڕانیان به‌سه‌رداهاتووه‌. بۆ وێنه‌، ووشه‌ی” په‌ز”ی ئاڤێستایی ،به‌ ووشه‌ی” پەس” ی هه‌نووکه‌ گۆڕدراوه‌، هه‌روه‌ها گۆڕانکاری و جێگۆڕکه‌ی نێوان پیتی( ز ) و ( س ) له‌ناو زمانی کوردی به‌تایبه‌تی و ته‌نانه‌ت فارسی و بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئورووپایی به‌ گشتی، دیارده‌یه‌کی زۆر زه‌قه‌، بۆ نموونه‌: 

( زێو) زییو ← سیم،

ئەزمان( ئاڤێستایی) ← ئه‌سمان،

په‌ز( ئاڤێستایی) ← په‌س ،

ئاراز ← ئاراس ،

خوسووره(ئاڤێستایی)‌ ← خه‌زوور ،

زاگرۆز← زاگرۆس ،

زگ ←سگ ،

مزگت(ئاڤێستایی) ←مسگت ← مسجد ،

پارازتن ← پاراستن،

باسک(په‌هله‌وی) ← بازوو(فارسی)،

ئه‌زدی(ئاڤێستایی) ← ئێزگ ← ئێسک.

{ جه‌لال حاجی زاده‌}

ئه‌زمانی/ezmanî: نچ:[ كباك] ئاسمانی. 

.

.

__________________________________    

ئه‌زمان ³/ezman: ن:[ كباك] زمان، زبان، زووان. 

:: کا ئیزدیێن ئەزمان درێژ بلا بچن بەرەڤانێێ ژ جهێن خو بکەن شینا گازندا ژ خەلکی دکەن.{ nuce 24}.

::  ئەزمان چەکەکێ تیژە، بێی خوین رێشتن خەلکی دکوژیت.

ئه‌زمانپاك/ezmanpak: ئانتـ:[ كباك] زمانپاك، زمانخاوێن : كه‌سێكه‌ له‌ باره‌ی مه‌ردووماندا هه‌ر باش بدوێت.  

ئه‌زمانپاكی/ezmanpakî: نچ:[ كباك] زمانپاكی: باش دووان له‌ باره‌ی مرۆڤدا. 

ئه‌زمانپیس/ezmanpîs: ئانتـ:[ كباك] زبانپیس _ زمانپیس، پیسدوێن، به‌دگۆ. 

ئه‌زمانپیسی/ezmanpîsî: نچ:[ كباك] زبانپیسی _ زمانپیسی، پیسدووان، به‌دگۆیی.  

ئه‌زمانتیژ/ezmantîj: ئانتـ:[ كباك] زمانتیژ.  

ئه‌زمانتیژی/ezmantîjî: نچ:[ كباك] زمانتیژی.  

ئه‌زمانحولی/ezmanĥulî: نچ:[ كباك] 

ئه‌زمانخۆش/ezmanxoŝ: ئانتـ:[ كباك] زمانخۆش.  

ئه‌زمانخۆشی/ezmanxoŝî: نچ:[ كباك] زمانخۆشی.  

ئه‌زماندرێژ/ezmandirěj: ئانتـ:[ كباك] زباندرێژ _  زماندرێژ، دڕ، بێ ئابڕوو، بێ شه‌رم، چه‌نه‌سووك، سوواو. : كه‌سێكه‌ له ‌ئه‌ندازه‌ی خۆی پتر و به‌ره‌و ژوورتر له‌ باره‌ی مه‌ردووم بدوێت.

ئه‌زماندرێژی/ezmandirějî: نچ:[ كباك] ئه‌زماندرێژی، دڕی، بێ ئابڕووی، بێ شه‌رمی، چه‌نه‌سووكی ، سوواوی.  

ئه‌زمانڕه‌‌ش/ezmanřeŝ: ئانتـ:[ كباك] به‌دگۆ، زمانپیس، پیس دوێن. 

ئه‌زمانڕه‌‌شی/ezmanřeŝî: نچ:[ كباك] زمانڕه‌‌شی.  

ئه‌زمانفس/ezmanfis: ئانتـ:[ كباك] زمانفس.

ئه‌زمانفسی/ezmanfisî: نچ:[ كباك] زمانفسی.  

ئه‌زمانگران/ezmangiran: ئانتـ:[ كباك] زمانگران.

ئه‌زمانگرانی/ezmangiranî: نچ:[ كباك] زمانگرانی. 

ئه‌زمانگا/ezmanga: نتـ:[ كباك][ ڕوو] زمانه‌گا. گاوزمان، گوڵزووانه‌( مك) : گیایه‌كه‌ گوڵه‌كه‌ی به‌ ئاوه‌وه‌ بكوڵێنرێت و سبه‌ینان له‌ خورینی بخهورێته‌وه‌، بۆ دڵه‌كوتێ باشه‌. ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ سوودیان لێدیتووه‌.    

ئه‌زمانۆك/ezmanok: نتـ:[ كباك][ مۆسیقا] زمانه‌ی زووڕنا.

.

.

.

.

.