جام¹/cam: ن:[ پەهلەوی : Jãm]
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری کرمانجی باکوور | جامەک | جامان | جامەکە | جامەکان |
شێوەزاری کرمانجی ناوەند | جامێ ، جامێک | جامان | جامەکە | جامەکان |
شێوەزاری هەورامی | یامێوە | یامێ ، ن | یامێ | ەکێ |
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
یەشیە | acSac |
تێبینی |
هەم بە جام و هەم بە یام گۆکراوە.{ جەمال نەبەز} |
1 – بادی( تور)، بایە( گۆر، زەن) بادیە _ بایدە _ بادییە، ئابەگینە( کباک)، بللور، بایە( گۆر، زەن)، بایی. قاپ، دەفر. قاپی چێشت خواردن کە لە دار دروست کرابێت.
2 – [ هـ] جامی گەورە : جامی ئاوخواردنەوە.
جامجەم/camcem: نتـ:[جام+ جەم] بەپێی چیرۆکی ئیرانییەکان جامەکەی جەمشید پاشای پێشدادی کە نەخشەی ئێرانی تێدابو وە، یان گشت جیهانی تێدا دیوە، پێیان دەگووت جامی جەمشید.
{
ساقی تۆ ژ بۆ خودێ کەرەم کە
یەک جورعەیێ مەی و جامێ جەم کە
}{خانی}.
جامچێتی/camçêtî: نچ:[ خ] نۆشینی پەیتاپەیتای بادە وشەراب.
جامۆڵ/camoľ: نتـ:[ جام+ ئۆڵ] جامی خواردنەوە.
:: ئاو واردەیۆ.
جامۆلکە/camolike: ئانتـ:[ جام+ ئۆڵکە] جامی گچکە.
جاموولکە/camûlike: ئانتـ:[ جام+ ئوولکە] جامی گچکە.
جامووڵە/camûľe: ئانتـ:[ جام+ ئووڵە] جامی گچکە، بادیەی گچکە.
جامی ئاو خواردنەوە/camî awxwardinewe: نتـ: بایی، جامی شەراو.
جامیلکە/camîlike: نتـ:[ جام+ ئیلکە] باد یلە. پارچە شووشەیێکی گچکە، قاپێکی مسی گچکەیە.
جامی گوڵ/camî guľ: نتـ:[ ڕوو] تاجی گەڵا.
جامی وەرزشی/camî werzişî: نتـ:[ واز] کاپی وەرزشی، جامی قارەمانی : دەفرێکی گوڵدان ئاسا بۆ خەڵاتی یاریزانانی سەرکەوتووی وەرزشی.
.
.
___________
جام²/cam: ن:
1 – ئاینە، ئاوێنە، نینۆک، قۆدی، وەنەدیگ( ئەردە).: شووشەیەکی پاکی رووناکیە لەسەردیوارێکی بەزاخ دراوە، بەرووەکەی تری خۆتێ تێتیادەبینێت.
2 – ئابەگینە،( کباک)، ئابەژوور، بلۆر، مینا، لوولێ، تەورک.: شووشە ی چرا، شووشی لامپا، جامی فانۆس.
جامەک/camek: نتـ:[ هەمە][ جام+ ئەک] ئاوێنەک، نەینۆک.
جامچی/camçî: نچ:[جام+ چی] جامتێگر، شووشەفرۆش، ئاوێنەفرۆش، ئاوێنەفرۆش.
جامچێتی/camçêtî: ئاکتـ:[جام+ چێتی] شووشەبڕی، شووشەکاری،جەمکاری.
جامخانە/camxane: نتـ: بڕا( ئینگـ) مەیخانە، لۆکندە، جامخانەی خواردنەوە.
جامی پنتکدار/camî pintikdar: نتـ: شووشەی گوڵگوڵی. [ ع : جام مشجر ]
.
.
______________________
جام ³ /cam: ن:[ ڕوو] گوڵەجام، دووشان : قەدی ئەم ڕووەکە نزێکەی 45 سم بڵند دەبێت و گەڵاکانی شێوەی هێلکەیی هەیە، رەنگی گەڵاکەی سەوزێکی کاڵە، گوڵێکی پرتەقاڵی بچووک دەگرێت.[Bot: Anagallis Arvensis] .
.
.
_____________________
جام 4 /cam: ئان: بێهۆش، کاس.
1 – کەسێک کە بەدەرمان یان لەترسان یان لە بەرهەر هۆیەکی دیکە دڵی لە خۆ بۆتەوە و ئاگای لە خۆی نەماوە.
2 – کاس، بێتار، مرۆڤی کەم بیر : کەسی گێژو حۆل کە هۆشی بەتەواوی کارنەکات.
جام بوون/cambûn: کتن:
1 – بێهۆش بوون: کەسێک کە بەدەرمان یان لە ترسان یان لەبەر هەر هۆیەکی دیکە، دڵی لە خۆ بێتەوە و ئاگای لە خۆی نەماوە.
2 – کەسی گێژ و حۆل کە ۆشی بەتەواوی کارنەکات.
.
.
.
.