چات ¹ /çat: ن:

1 . [ کباک، زا] پارچە پەڕۆی کۆنە.

2 . شریتی تفەنگ پاکردنەوە.

چاتک/çatik: ن:[ سەز] حەربەی تفەنگ.

چاتکێش/çatkêş: نفا:[ کباک][ چات+ کێش( کێشان)] ئامرازی تفەنگ پاکردنەوە کە شریتی لێدەهاڵێنن، ئاسنێکی درێژ و باریکە پەڕۆی پێڕادەکێشرێت بەناو لوولەی تفەنگ یان فڕن یا تۆپی پێخاوێن دەکرێتەوە.

چاتکێشی/çatkêşî: نچ:[ کباک] کاری لوولەی تفەنگ خاوێنکردنەوە.

.

.

____________

چات ² /çat: ئان:[ کباک]

1 – گەورە، گوشاد.

::  بارام دەف چاتە: بارام دەمی گەورە و گووشادە.

2 – [ کشت] نیمتەنە : لە لۆکە دا.

چاتر/çatir: ئان:[ کباک] گەورە و فراوان.

:: بارام دەڤ چاترە : بارام دەمی زل و فراوانە.

چاتەڕێ/çateřê: ن:[ كباک] ڕێگا یا شوێنێکە چەند لکێکی لێجووێ بێتەوە.

.

.

___________

چات ³ /çat: ن:[ کهـ] گوریسی دروستکراو لەموو.

چاتدان/çatdan: کتن:[ کهـ] بەگوریس توندکردن.

چاتکردن/çatkirdin: کتپ:[کهـ] بەگوریس توندکردن.

{ سایە. ل. 215}.

.

.

____________

چات 4 /çat: ن:[ ئینگـ : chat] دووان، قسە.

چاتینگ/çatîng: کتپ:[ ئینگـ : chatting]  دوواندن، قسەکردن.

.

.

__________________

چاتکردن/çatkirdin: کتپ:

1 . [ ڕۆژ] پەڕاندن، جووتگرتن : نیرهاویشتنە سەرمێ وەک ئەسپ لە ماین.

2 . چاککردن.

3 . دووتایان، بەدروون کردنەتێڕ.

چاتین/çatîn: کتن: پیتاندن، بەپیتکردن: کاتێک کە سپیرمێک دەگەڵ هێلکەیک یاهێلکەکان چووتدەگرێت.[ ئینگـ : Conception].

.

.

.

.