چادر/çadir: ن:

1 – [ کۆن][ پهـ : čatur] خێوەت، چاتۆڵ : جۆرە دەوارێکە لە لۆکە دروست دەکرێت و زۆربەی جاران ڕەنگی سپی یە. ڕەشماڵ و خێوەت لە خوری و تووكی بزن دروستدەکرێت زۆربەی جاران ڕەنگیان ڕەشە.

2 – لەم سەردەمەدا لە زۆر ماددەی جیاواز چادر دروستدەکرێت بۆ زۆر مەبەستی جیاواز.  چادری پلاستێک ناسک بۆ ئاهەنگ و سەیران یان چادری پلاستێک ئەستوور بۆ تێداژیان یان سرەوتن لە کاتی لێقەومانی بوومەلەرزە، پەنا بەرێتی یا دیدەوانی…. وە کەڵکی لێوەردەگیرێت بۆ زۆر مەبەستی دیکە.

{

شای گوڵان چادری هەڵدا لە چەمەن

لەشکری لالە لەپاڵی کوێستانی

}{ حەقیقی}.

چادران /çadiran: ن:[ کۆ] زوم، هۆبە : کۆمەڵی ڕەشماڵ بەدەوری یەکدا.  

چادرپێچانەوە/çadirpêçanewe: کتپ: چادرهەڵگرتن یا گوواستنەوە.

چادردانان/çadirdanan: کتپ: چادرهەڵدان. 

چادرکوتان/çadir kutan: کتپ: چادرهەڵدان.

چادرگا/çadirga: نتـ: هۆبە، خێوەتگا: شووێنێکە خێوەتی زۆرتێداهەڵدرابێت.[ ئینگـ :  campground]

چادرگە/çadirge: نتـ: چادرگە، هەوارگە : شوێنی یەک چادر. [ ئینگـ : campsite]

چادرگەی  دیدەوانی/çadirgey dîdewanî: نتـ:

چادرنشین/çadirnişîn: نفا:[ چادر+ نشین( نیشتن)] ئابادی( ل)، کۆچەر، چۆڵگەرد، چۆڵنشین، خێڵەکی: گەرمیان و کوێستانکەر.

چادرنشینی/çadirnişînî: نچ: کۆچەری، چۆلگەردی، چۆلنشینی : ئەوەی پێوەندی بە چاردنشینی وەهەبێت.

چادرو/çadiru: ن: تارم، دیوەخانی چادر.

چادر و تیخ/çadir û tîx: نتـ: ڕەشماڵ

:: بانەمەڕێ لە هەواران چادروتیخ هەڵدە درێن.

چادرهەڵدان/çadirheľdan: کتپ: بەستن و کۆڵەکە خستنەژێر چادر، واتا ئامادەبێت بۆ دانیشتن لە ناویدا.   

.

.

.

.