چاران چەقیلە/çaran çeqîle: نتـ: [ ڕوو][ سەق] ئالئال، بەرزەلنگ _ بەرزلینگ، بۆژانە، زەنگوڵەگیا، گوڵاڵەسوورە، گوڵەمەشقانە، گوڵەغەزێم، گیامسک، لاوەنتە، لالە : گیایەکی بۆنخۆشە، کوێستانییە تەمەن درێژە لە گوڵە شڵێر دەچێت، هەمیشە شینە، هەندێک جار دەبێت بەدەوەن، گەڵاکەی مەیلەو سپییە، گوڵەکانی مەیلەو شین و بنەوشەیی بچووکن، کەڵکی ئابووری گرنگی هەیە، چونکە بەکوڵاندنی گوڵ و گەڵاکانی شەلەیەکی بۆنخۆش دەستگیر دەبێت، عەتری لێدروست دەکرێت، هەروەها لە بواری پزیشکی دا، مادەیەکی وریاکەرەوە و بەهێزکەرە. هەروەها بۆ بۆنخۆشی دەخرێتە نێو لێفە وسەرینەوە.

چارەچەقیلە/çareçeqîle: نتـ:[ ڕوو][سەق] گووڵاڵەسوورە، چاران چوقیلە.

.

.

.

.