هەنسک/henisk: ن:[ دەنگ]
1 – هانیسک، هەسک، هەنیسک: دەنگی گریانی بە کوڵ.{ خاڵ، ب 3 ، ل، 436}
2 – نزگرە بە گریانەوە.{ هەژار، ل، 1006}
3 – هەناسە.
هەنسکەبڕە/heniske biře:: نتـ: هەنسکە بڕکێ.
هەنسکە بڕکێ/heniske biřkê: نتـ: هەناسەبڕکێ.
هەنسکە بڕێ/heniske biřê: نتـ: هەنسکە بڕکێ.
هەنسکەهەنسک/heniske henisk: ئانتـ:[ دەنگ] هەنسکی یەک لەسەر یەک.
هەنسکدان/hensikdan: کتن:
هەنسکدانەوە/hensikdanewe: کتن:
:: گریانی بەکوڵ و هەنسكدانەوە.
.
.
______________________
هەنسک/hensik: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی مێینە.
.
.
______________________
هەنسک/hensik: ن: ئیسکۆتک .
:: هەنجیر وەک دەرمان بۆ چارەسەری قەبزی، هەنسک، كۆخە و ئاسم كاریگەری باشی هەیە.
.
.
.
.