چاڵ/çaľ: ن:
1 – کۆرتک، قۆرت، قووڵکە، چاڵێ( هـ) : جێگای نەوی و نزم لە زەویدا.
2 – [ توێ] نشێوی، نەوین. { پەزیشکی. ل. 10}.
چاڵان/çaľan: ن:[ کۆ] قوڵکەسازی، چاڵسازی.
چاڵاو/çaľaw: نتـ:[ چاڵ+ ئاو]
1 – بیر _ بیراو، دەڤی، قۆلیت، وێڵ( ئینگـ) : ئاوی بیر.{ کەمال جەلال غەریب، ب1، ل، 191}
2 – گۆل، گۆلاو، ئەستێل( زرا).
3 – سوواڵەتێکە ئاوی تێدا دەدرێت بە مریشک و سەگان.
چاڵاوێن/çaľawên: نتـ:[ چالاو+ ئێن] چاڵاو.
:: چاڵەوێنی سەگی : قاپێکە ئاوی تێدا دەدرێ بەسەگی.
چاڵاوی/çaľawî: نچ:[ هـ] بیر، چاڵاو.
چاڵایی/çaľayî: نچ: قووڵایی، چاڵی.
چاڵدا کەفتن/çaľda keftin: کتن: چاڵبوون.
چاڵکراو/çaľkiraw: ئانفا: بەقولت.
چاڵ و بلۆق/çaľ û biloq: ئانتـ:[ چاڵ+ و+ بلۆق] چاڵوچۆڵ، کەندولەند.
:: زەوییەکە چاڵ و بلۆقە.
چاڵوچۆڵ/çaľû çoľ: ئانتـ:[ چاڵ+ و+ چۆڵ] چاڵچاڵ، قوولچ قوولچ : شوێنی بەرزونزم لە زەیدا.
چاڵێ/çaľê: نتـ:[ هـ] چاڵ.
گولبژێرێک لە جۆرەکانی چاڵ |
چاڵایی پێ/çaľay pê: نتـ:[ توێ] بەری پێ.
چاڵایی دیوار/çaľay dîwar: نتـ: تاقچە.
چاڵایی نیوەبازنەیی/çaľay nîwe bazineyî: نتـ: لەنشێوی چیادا. [جێۆ][ ئینگـ : Cirque].
چاڵە/çaľe: نتـ:[فە][ چاڵ+ ئە] دۆڵ کە گەنم و ساوار تێدا دەکووتن.
چاڵە بەفر/çaľe befir: نتـ: چاڵێکی قووڵە سا گچکە یا گەورە بێت، زستانان یا لە لە سەرەتای بەهادا، پأی دەکەن لە بەفر و خوێی زۆر بەسەردا دەکەن و بە کا دایدەپۆشن بۆ هاوێنێ. بەبەفری ناو ئەو چاڵە دەكووترێت : بووز.
چاڵە پا/çaľe ba: نتـ:[ کباک] چووارلەپ، چووارپەل.
:: لسەر چاڵە پا دگەڕێ : لەسەر چوار پەلان دەگەڕێ.
چاڵە پیرۆشک/çaľe pîroşik: نتـ: قوولکە پیرۆشک، قوولکەی پیرێژنۆکە.{ڕێژگە، ل، 90}.
چاڵە چەقیلە/çaľe çeqîle : نتـ: چارەچەقیلە.
چاڵە زوخاڵ/çaľe zuxaľ: نتـ: چاڵی ڕەژوو.
چاڵە قووتە/çaľe qûte: نتـ: چاڵێکی گچکەی کەمێک قووڵە لە زەویدا بۆ ئاوور چێ دەکرێت.
چاڵە قوتکە/çaľe qutike: نتـ:[ واز] مات : قولکەی چکۆڵە بۆ هەڵماتێن.
چاڵە گەنم/çaľe genim: نتـ:[ کشت] گەنمەچاڵ، چاڵی گەنم.
چاڵبێش/çaľbêş: نتـ:[ کباک] ئاژەڵێکە سەر و لاقەکانی سپی بن.
چاڵ بیستان/çaľ bîstan: نتـ:[ کشت][ چاڵ+ بیستان] چوار بێستان : ئەو چاڵ و دێراوانەن، کە لە نێوبێستانادا شووتی و چشتی تری تێدا دەچێندرێت.
چاڵتینگ/çaľtîng: نتـ:[ توێ] قووڵکەستۆ : قووڵکەی ژێرگەردنێ.
چاڵ چاڵان/çaľ çaľan: نتـ:[ ئەردە] گەمەی چاڵێن.
چاڵ چەناگە/çaľ çenage: نتـ: چالک، دنگ( ل)، ئەرزینی چاڵ و قووڵایی چەنەگە : چاڵی چەنڕگە .
چاڵی چەناگە/çaľî çenage: نتـ:[ توێ] چاڵایی چەنەگە.
چاڵ دووینە/çaľ dûyine: نتـ:[ ئەردە] چاڵی دۆینە : شووێنێکە کەشک یا پەنیری لە شیری ترش دەگرن.
چاڵ زینان/çaľ zînan: نتـ: زیندان، چاڵی زیندان.
چاڵ ووێنک/çaľ uwênik: نتـ:[چاڵ+ووێنک] چاڵێکە ئاو یا دۆی تێدەکرێت تا سەگ لێی بخواتەوە.
چاڵی/çaľî: نچ: چاڵایی، قووڵی _ قووڵایی: شوێنی نەوی و نزم.
چاڵی بەرلووت/çaľî berlût: نتـ:[ توێ] قووڵایی لێوی سەرەوە، قووڵایی پێش کەپۆ.
چاڵی چاو/çaľî çaw: نتـ:[ توێ] زۆ : کاسەی چاو.
چاڵی دەغڵ/çaľî deẍiľ: نتـ: ئەنبار.
چاڵی ژێر ئەژنۆ/çaľî jêr ejno: نتـ:[ توێ]
چاڵی ژێر چاو/çaľî jêr çaw: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : infraorbital].
چاڵی ژێر کاسەی ئەژنۆ/çaľî jêr kasey ejno: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : infrapateller].
چاڵی ژێرمل/çaľî jêr mil: نتـ:[ توێ] بەو چاڵە دەگوترێت، کە دەکەوێتە نێوان سنگ و ملەوە.[ ئینگـ : jugulum].
چاڵی سەهۆڵان/çaľî sehoľan: نتـ:[ ئینگـ : Cirque glacier].
چاڵی گووپ/çaľî gûp: نتـ:[ توێ] چاڵایی ڕوومەت.
.
.
______________________________
چاڵ/çaľ: ن: ئهرخ (كباک)، قوڵکه.
.
.
.
.