چاوە/çawe: نتـ:[ چاو+ ئە] کانی ئاو، سەرچاوە.
{
هەر چاوەیی کەوشک و عەقیمی بوڵەندییە
وەک تەبعی من بە نەزمی خۆشی نەغمە زایەوە
}{ نالی _ شاعیران، ل، 281}.
چاوەچاو/çaweçaw: ئانتـ:[ چاو+ ئە+ چاو] چاوەڕێ، چاوەڕووان، چاوەنووڕای، چاوگەڕاندن.
{
خاو و بێ خاوی دو زولفی خاوم ئەز
چاوەچاوی یەک غەزاڵە چاوم ئەز
}{ نالی _ شاعیران، ل، 281}.
چاوەچاوی/çaweçawî: نچ: چاوەڕێیی.
چاوەی چاو/çawey çaw: نتـ:[ چاوە+ ی+ چاو] سەرچاوەی چاو، مەبەست لە چاوی پڕ لە فرمێسکە.
{
وەکو فەووارە خوێن دەتکێ لە گۆشەی میحوەری گەردوون
لە چاوەی چاوەکانی من لە دووریت هێندە خوێن باری
}{ کوردی _ شاعیران، ل، 281}.
چاوەی چاوی تار/çawey çawî tar: نتـ:[ چاوە+ ی+ چاو+ی + تار] مەبەست لە چاوی کز و ڵێڵی پڕ لە فرمێسکە.
{
بەخوڕی خوێن بێنە ئەی گریە لە چاوە چاوی تاری من
حەنا لازم بووە بۆ – پێی سەگی کۆیی نیساری من
}{ سالم _ شاعیران، ل، 281}.
تێبینی |
سەرنج لەو پێشبڕکێیە بدەن، کە چۆن وشەی نوێ داهێنراوە و ئافرێندراوە دەنێو ئەم سێ نموونەی( چاوە _ چاوەی چاو _ چاوەی چاوی تار) لە سەردەمی بابانێکاندا |
.
.
______________________
چاوە/çawe: نتـ:[ رێز][ چاو+ ئە] ژێدەر.[ ئینگـ : Source].
.
.
________________________________
چاوە/çawe: ن:[ دەر][ ئەند] ژوور( كە)، دیو، ئۆدە، دەق.
.
.
.
.