بابۆڵە ¹ /baboľe: نتـ:[ کناو، ئەردە][ باب( ؟) + ئۆڵە] بابۆڕە، بابووڵە، قونداغ بۆ کۆڕپەی ساوا( مەلۆتکە) تێدەپێچڕێت.

بابۆڵەپێچ/baboľepêç: نفا:[ بابۆڵە+ پێچ( پێچان)]

1 – قارنج : بەنی بابۆلەی منداڵ، پەڕۆیەکی باریک و درێژی دووراوە کە پاش مەلۆتکە کردنی منداڵ بۆ ئەوەی هەڵنەوەشێتەوە، پێیدەپێچنەوە.

2 – منداڵ لە بابۆڵە پێچراو.  

بابۆڵەپێچکردن/babolepêçkirdin: کتپـ:[ بابۆلە+ پێچ+ کردن] پێچانەوەی منداڵ بەشێوەی مەلۆتکە، قونداغدان.

.

.

________________

بابۆڵە ² /baboľe: نتـ: بابووڵە، مەڵۆتکە، قۆناخە _ قۆنداغە، دەسرازە، بابۆرە.

.

.

________________

بابۆڵە ³ /baboľe: نتـ:[ خوار][ باب( ؟) + ئۆڵە]

1 – پاروو یا تیکەی درێژ کە لەنانێکی لوولدڕاوو بەناوەخنی جیاوازی تێدابێت. بەقەپەڵان دەخوڕێت.

: کە شێوەیەکە لەشێوەکانی خواردنی سەرجادە، حازرەکی کە زۆرنزیکە لە ساندویجی ئینگلیزی.

2 – گرۆڤەی ئەستوور، بازۆڵە.

:: ئەوە بابۆڵەی باسکیەتی.

بابۆڵەکردن/baboľe kirdin: کتپـ:[ بابۆڵە+ کردن]

1- تیکەکردن.

3- ئەستوورکردنی ماسووڵکەی قۆڵ.

بابۆڵەک/baboľek: ن:[ ملف اسطوانی].

.

.

.

.