بات ¹ /bat: ن: هەرشتێکی جێگای شتێک تر بگڕێتەوە یان پێی بگیڕێتەوە، هەر کار یان شتێکی وەبەر شتێک یان کارێکی دیکە بکەوێت یان وەبەری بخرێت.
{
لە باتی خوێنی خۆم ڕازیم بە ماچێک
دەسا بیدە هەتا زیندووم ماووم
}{ – }.
:: لە باتی ئەوەی وا دەستە و ئەژنۆ دانیشتووی هەڵستە بڕۆ هەوڵێ بدە.
{ تێبـ: ئەم ووشەیە هەمیشە( لە)ی لە پێشەوە دێت و بەتەنیایی دەکار ناکرێت.
:: لەجیاتی، لەبڕی، لە بڕێتی.
.
.
___________________________
بات ² /bat: ئاک:[ کباش، ل] کن _ نک، جەم، تە، لای تۆ.
باتی/batî: ئاک: لە جێگەی، لەبڕی، جیات.
:: تۆ لە باتی من بچۆ.
.
.
____________________________
بات ³ /Bat: ن:[ جێۆ][ کباک] ناوی گوندێکە لە ژووری شاری( مدیاد)، ڕەنگە مەلا( باتەیی) خەڵکی ئەم گوندە بێت.
.
.
.
.