پاژنە/pajine: ن:[ توێ][هیکـ: پەرشنی][ئاڤێستایی: پاشنە][پەهلەوی: پاشنەک : păšnak][تاتـ: پاشێنیە][فار: پاشنە ] پاشنی( ل)، پاژنی( كناو)، پەهنی، پاحنی، پەحنی( کباک)، پاشنا، پاسنا، پالسنا( زا) : جیک.[ ئینگـ: calcaneum , calcaneus]{ پەزیشکی، ل، 68}.

1 – بەشی دوای پێ.

2 – ئەو بەشەی لە كەوش یان گۆرەوەی كە دەكەوێتە سەرپاژنەی پێ.

پاژنەئێشە/pajineêşe: نتـ:[ ئینگـ: calcaneodynia]{ پەزیشکی، ل، 68}.

پاژنەبڵند/pajnebiľind: ئانتـ، نتـ:[ پاژنە+ بڵند] كەوشێ ژنانە یا پیاوانە كە پاژنەكەی بەرز بێت >< پاژنەكورت.

پاژنەپارێز/pajneparêz: نتـ:[ واز][ پاژنە+ پارێز][ ئینگـ: AnklePad].

پاژنەپڕ/pajnepiř: ئانتـ:[ پاژنە+ پڕ] ژنی قوڵاپە، پاژنە خرپن و قەڵەو.

:: خوا ژنێكی پاژنەپڕت بداتێ.

پاژنەتاقڕانی/pajnetaqiřanî: نتـ:[ پاژنە+ تا+ قڕان+ ی] بنعانە، جۆرێک كەوشی قەدیمیە.

پاژنەفەرشی/pajneferşî: نتـ:[ پاژنە+ فەرش+ی] جۆرێک كەوشی پاژنە تەختە.

پاژنەكورت/pajnekurt: ئانتـ:[ پاژنە+ كورت] كەوشێک كو پاژنەكەی ئاسایی بێت >< پاژنەبڵند.

پاژنەكێش/pajnekêş: نتـ:[ پاژنە+ كێش( كێشان)] پاژنەهەڵكێش، كەرەتە : كوتە فلزێكی ساف و لووس هەندێک قوڵە بۆ دەپێكردنی ئەو كەوشانەی كە باسانایی دەپێناكرێن.

:: چۆنێتی بەكارهێنانی : لەپێشدا پەنجەی پێدەكەوش دەنێن و دوایی پاژنەكێش وا دادەنێن كە پاژنوی پا لەسەری بخزێ و بچێتە نێو كەوشەكەوە.

پاژنەمێشولە/pajnemêşûle: نتـ:[ پاژنە+ مێشولە] جۆرێ كەوشی ناڵچە بارێكی ژنانەیە.

پاژنەهەڵكێش/pajneheľkêş: نتـ:[ پاژنە+ هەڵ+ كێش( كێشان)] پاژنەكێش.

پاژنەی پێ/pajney pê: نتـ:[ پاژنە+ ی+ پێ] پەحنی، پانیە.

پاژنەی دەرگا /pajney derga: نتـ:[ پاژنە+ دەرگا] بنڕێسمانە، پاژنەدەرگا، گرێژەنە، گیجەنە : كونێک یان قولكەیەک كە دەرگا بۆ كردنەوە و داخستن لەسەری دەگەڕێت. 

پاژنەیی/pajineyî: نچ:[ پاژنە+ یی] [ ئینگـ: calcaneal].

پاژنەیی بەلەمی/pajineyî belemî: نچ:[ پاژنە+ یی] [ ئینگـ: calcanednavicular,  calcaneoscaphoid].

پاژنەیی تەڵەزمی/pajineyî teľezemî: نچ:[ پاژنە+ یی] [ ئینگـ:  calcaneofibular].

پاژنەیی لولاقی/pajineyî lulaqî: نچ:[ پاژنە+ یی] [ ئینگـ: calcaneotibial].

پاژنۆ/pajno: ن:[ توێ] پاژنە، پانیە.

پاژنی/pajnî: نتـ: پاژنە.

.

.

.

.