ڕاگەیان/řageyan: کتن:[ را+ گەیان] وتاری کورت، پەیامی کورت لە ڕۆژنامەدا، داخۆیان.[ ئینگـ : Press item].
ڕاگەیاندن/řageyandin: کتپ:[ را+ گەیاندن] ئاگاداركردن، ئاگەهکرن، راگەهاندن، وەڵامدان، هۆی گەیاندن یا پێوەندگرتن.[ ئینگـ : communication ، Notifying].
ڕاگەیاندنی حوکم/řageyandinî ĥukm: کتپ:[راگەیاندن+ ی+ حوکم] راگەیاندنی بڕیاری دادگا. [ ئینگـ : Pass a sentnece, Pass a judgment].
ڕاگەێنەر/řageêner: نتـ:[ ڕاهەێنەر( ڕاگەیاندن)][ ئینگـ : Predicate].
ڕاگەیێن/řageên: کتن:
1 – پێراگەیشتن، وەڵامدەر، ئاگادەر، باخڕ : کەسێک دەنگ و باس بڵاوبکاتەوە.
2 – [ ئای تی] دیاریکەر، پارامەتر : ئەو زانیارییانەی کە دەنێردرێن بۆ ژێربەرنامەیەک یان پابەندێک.[ ئینگـ: parameter].
ڕاگەیێنەکان/řageênekan: کتن: ڕاگهیاندنهکان، هۆكاری ڕاگهیاندن، میدیا.[ ئینگـ : media].
ڕاگەیین/řageyîn: کتن: پێراگەیشتن، بەسەرراگەیشتن.
.
پێراگەیاندن/pêřageyandin: کتپ:[ پێ+ راگەیاندن] پەروەردەکردن، پێ گەیاندن.
ڕاگەیشتن/řageyiştin: کتن، ن:
1 – پێگەیشتن، بەچشتێک گەیشتن.
2 – [ ئینگـ : communication].
.
.
.
.