ئافره‌ت/afiret: ن:[ گر : ئافرۆدیت : Ἀφροδίτη]
1 . ئا‌ڤراد( كباک)، پیره‌ک، پت _ پتکۆ _ پتۆ( هـ)، جێنیە: cêniye( زا) : توخمی مێ یینه‌ی مرۆ‌ڤ، ژن : ئافره‌تێکی چاکه( ژنێکی چاکه).
2 . هه‌ندێک پیاو که ناوی ژنی خۆیان نابه‌ن به ئه‌م ووشه‌یه بانگی ده‌که‌ن : ئافره‌ت چمان هه‌یه بۆ نیوه‌ڕۆ.
تێبینی |
ئافرۆدیت: Afrodite , Αφροδίτη که به‌خودای جوانی و دڵداری به ناوبانگه ولای رۆمانێکان بووه به ڤینۆس |
زمانی کوردی و گرێکی دوو زمانن لە خێزانی هیندوئەوروپی. |
ئافره‌تان/afiretan: نتـ:[ ئافره‌ت+ ئان] کۆی ئافره‌ته.
ئافره‌تانه/afiretane: ئانتـ:[ ئافره‌ت+ ئانه] ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ئافره‌ته‌وه هه‌بێت وه‌ک
:: جلوبه‌رگ
:: قسه و هه‌ڵسوکه‌وت
:: که‌ره‌سته‌ی ئاڕایشت
لەنێو کوردانی موکریانیش ئەوکاتەی پیاوان بە روانینێکی نزمەوە سەیری ژنانیان دەکرد، پێیان دەگوتن “ئافرەت”:
:: ئافەرت چایەکی بێنە.
:: ئافرەت ئاگات لەم منداڵانە بێت.
:: ئافرەتە و هەر ئەوەندەی تێدەگات.
ئافره‌تی/afiretî: نچ: ئافره‌تانه.
ئافره‌تی جوان/afiretî cwan: نتـ: ژنی جوان.
ئافره‌تی نه‌زۆک/afiretî nezok: نتـ:[ ئافره‌ت+ نه+ زۆك] به ئه‌و ئافره‌تانه ده‌گووترێت که له به‌ر نه‌خۆشی یاخو هۆی زکماکی که نه‌توانن منداڵیان بێت.
ئافره‌تی خراپ/afiretî xirap: ئانتـ: داوێن پیس، كۆكنه.
ئافره‌تی خراپ کراو/afiretî xirapkiraw: نفا: به ئه‌و ئافره‌تانه ده‌گووترێت که په‌لامار داربێت له لایه‌ن پیاوێکه‌وه یان پتر.
ئافره‌تی زۆرڕه‌و/afiretî zorřew: ئانتـ: ئافره‌ته له‌وچه.
ئافره‌تی سه‌لار/afiretî selar: ئانتـ: ئافره‌تی قورس و گران.
باوەئافرەت/afiret: ن:باوەژن
برائافرەت/afiret: ن:براژن
پیرەئافرەت/afiret: ن:پیرەژن
خاڵۆئافرەت/afiret: ن:خاڵۆژن
سەرەئافرەت/afiret: ن:سەرەژن
شەنگە‌ئافرەت/afiret: ن:شەنگەژن
شۆڕە ئافرەت/afiret: ن:شۆرەژن
شێرەئافرەت/afiret: ن:شێرەژن
مامۆئافرەت /afiret: ن:مامۆژن.
ناسکەئافره‌ت/afiret: ن: ناسکەژن.
.
.
.
.