ئەندرێش/andirêş: ن:[ ڕوو] ئاندرێشە، ئەندرێشە، ئەنشک، پیچک _ پیچکە _ پێچووکە _ پیوچکە، هەندرێشە : جۆرە گیایەکی خۆرسکە، نزیکەی 90 سم بڵند دەبێت، بەرزتر دەبێت لە پیازی هەنگوێنی و سەربە خێزانی سیرە، گیایەکە بەزۆری لە کوردستان و ناوچەی قەوقاز شین دەبێت.[ ئینگـ: allium tripedale].
.
.
.
.
{ ئیرەج مرادی}