خەڵات/xeľat: ن:
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری کرمانجی باکوور | خەڵاتەک | خەڵاتان | خەڵاتەکە | خەڵاتەکان |
شێوەزاری کرمانجی ناوەند | خەڵاتێ ، خەڵاتێک | خەڵاتان | خەڵاتەکە | خەڵاتەکان |
شێوەزاری هەورامی | خەڵاتێوە | خەڵاتێ ، خەڵاتن | خەڵاتێ | خەڵاتەکێ |
1 – بەخشش، پاداشت، پەروو، پەروە، پێشکەشی، دیاری، رێزانە، شاباش : چشتێکە کە یەکێکی گەورە بیبەخشێ بە یەکێکی بەرەو خوارتر لەخۆی لە ڕووی جوامێرێتی، ئازایەتی، زیرەکی و جوانی . . . ئیتر.
2 -[ ئەردە] جیاز، دیاری نێو تێڵانە.
خەڵات پێدان/xeľatpědan: کتپ: دیاری پێدان.
خەڵات دابەشکردن/xeľat dabeŝkirdin: کتپ: دیاری دابەش کردن.
خەڵاتدان/xeľatdan: کتپ: بەخشین دان.
خەڵاتکەر/xeľatker: نفا: بەخشندە.
خەڵات کردن/xeľat kirdin: کتپ:[ خەڵات+ کردن] پێ بەخشین، دیاری پێدان.
خەڵات وەرگر/xeľatwergir: نفا: دیاری وەرگر.
خەڵات وەرگرتن/xeľat wergirtin: کتپ: دیاری وەرگرتن.
خەڵاتی/xeľatî: نچ:
1 – چشتێکە کە بە خەڵات بدرێت.
2 – بەخشراو : لە لایەن کەسێکەوە پێشکەش کراو.
:: خەڵاتی یاری.
:: خەڵاتی سەرکەوتن.
.
.
.
.