گاڵتە/gaľte: ن: بازی _ وازی، پەند، ترانە، تناز، جەفەنگ، حەنەک، شۆخی، قەرف، قومار، گەپ، گەمە.

:: گاڵتە بەئازارێک مەکە، كە خۆت نەتچێشتووە.

گاڵتەئامێز/gaľteamêz: نتـ: گاڵتەجار.

گاڵتەباز/gaľtebaz: نتـ:[ گاڵتە+ باز()] حەنەکچی.

گاڵتەبازی/gaľtebazî: نچ:[ گاڵتەباز+ ی] حەنەکچێتی.

گاڵتەپێکەر/gaľtepêker: نفا:[ گاڵتە+ پێ+ كەر( کردن)]

گاڵتەپێکراو/gaľtepêkiraw: ئانفا:[ گاڵتە+ پێ+ كراو( کردن)]

گاڵتەپێکردن/gaľtepêkirdin: کتپ:[ گاڵتە+ پێ+ کردن]

1 ) پەندپێدان، پەنگپێدان، تەفرەدان، قوومارپێکردن، لاس دان. 

2 ) بازی بە لەیستۆک کردن.

گاڵتەجاڕ/gaľtecar: نتـ:[ گاڵتە+ جاڕ][ ئینگـ: cynicism]

گاڵتەجاڕی/gaľtecarî: نچ:[ گاڵتەجاڕ+ ی] گۆنگڵ( کباک)، ترانه‌یی، ته‌وزه‌یی.[ ئینگـ: Burlesque]. 

گاڵتەچی/gaľteçî: نچ:[ گاڵتە+ چی] ئه‌بوقات، كۆمیدی.

گاڵتەکەر/gaľteker: نفا:[ گاڵتە+ کەر( کردن)]

گاڵتەکردن/gaľtekirdin: کتپ:[ گاڵتە+ کردن]

گاڵتەوگەپ/gaľteûgep: نتـ:

گاڵتەوشۆخی/gaľteûşoxî: نتـ:

گاڵتەیی/gaľteyî: نچ:[ گاڵتە+ ئیی]

گاڵتێن/gaľtên: کتن: بە حەنەک ئاخاوتن. 

گاڵتین/gaľtîn: کتن: شۆخی بازی : گاڵتەکردن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 684}.  

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 6   +   8   =