ئەنگاوت/engawt: ڕگـ:{ ڕەگی چاووگی ( ئەنگاوتن)ـە}.
ئه‌نگاوته/engawte: ئان، نفا:[ رۆژک، مكـ][ ئه‌نگاوتن]
1 – ئه‌نگافته( کباک)، ئه‌نگواو، ئه‌نگێوراو: شتێک یان كه‌سێک كه هۆیه‌كی بێجگه ماددی لێ كه‌وتبێت، ده‌ردی كوت‌وپڕ
2 – تووشبوو: ئەو كەسەی كە تووشی كارەسات بووه.[ بع : مصاب][ ئینگـ: casualty].
3 – بریندار، بیمار، زامدار، زامار.
:: ئه‌نگاوته له گوێ دڵی دا.
:: ڕه‌ببی ڕۆڵه ئه‌نگاوته بی.
{
چۆن نەناڵێ ئەو دڵە ئەنگاوتەیە
بەرد لە بەرد ببتەوە دەنگی هەیە
}{ هێمن}.
ئەنگاوتان/engawt: ن:
:: ژمارەی ئەنگاوتان لەو تێكسرەواندنەدا چەند بوو؟.
ئهنگاوتهبوون/engawtebûn: كتن:[ مكـ][ ئه‌نگاوته( ئه‌نگاوتن)+ بوون] كتوپا نهخۆشڵایهک بوون
( بێ ئهوهیهۆیهكهی دیاری هه‌بێت. )
ئه‌نگاوتن/engawtin: كتن: له‌نیشاندان، خرچاندن، خچانن، خیچاندن، پێكاندن، ئه‌نگافتن، پێكان،( مادیی و مه‌عنه‌وی)، هنگافتن( كباك)_ هه‌نگافتن.
ئه‌نگواو/engawte: ئانفا: بریندار.
{ بۆچ نەناڵێ ئەم دڵە ئەنگاوتەیە}{ هێمن}
{
دەڵێی هەڵاڵەی بنکەی کراوی
ئەتۆ عاشقی یان ئەنگوای
}{ فۆلکلۆر}
ڤاڤێری ئه‌م فرمانه به‌ئه‌م جۆره ده‌بێت | |||||
ئهنگاوتبووم | ئه‌نگاوتم | ده‌ی ئهنگوێم | بم ئهنگاوتبایه | ||
ئهنگاوتبووت | ئهنگاوتت | ده‌ت ئه‌نگاوت | بت ئهنگاوتبایه | ||
ده‌نگاوت | ده‌ت ئه‌نگوێ | بئه‌نگێون | ئه‌نگاوت | ده‌ئه‌نگاوت | |
بت ئهنگاوتبایه | ده‌ی ئهنگوێت | ده‌ی ئه‌نگوین | ئه‌نگاوتووه | ||
ئه‌نگاوتی | ئه‌نگاوته | نه‌ت ئه‌نگاوت | ئهنگوێم |
1 – به‌رد، تیر، گوللـه، و…. له نیشانه‌دان .
:: فیشه‌كی به‌خه‌سار نه‌ده‌چوو هه‌ر ده‌ستی لهپهلهپیتكه به‌ردا، یه‌كێكی ده‌نگاوت( ده‌ئه‌نگاوت).
:: ئه‌و هه‌موو به‌رده‌ت هاویشتێ، نه‌ت ئه‌نگاوت.
:: هه‌ر ده‌ی ئهنگوێم بۆ كوێ ده‌چێت؟.
2 – به نه‌فه‌س و هێزی روحی كه‌سێك تووشی ناڕه‌حه‌تی و گیروگرفتكردن.
:: باسی ئه‌م كه‌سه مه‌كه تا ئێستا چه‌ند كه‌سی ئه‌نگاوتووه.
3 – [ مجـ] دیتن، بهدیكردن.
{ برایم خۆ من به قسه‌ی شه‌یتانانم ده‌گه‌ڵ نه‌كردی، له رازی كانییهم بۆ خۆم به‌چاو ئه‌نگاوتی}{ تحفه}.
چەند كەس هاتنە ئەنگاوتن ؟.
ئەنگاوتن.
ئەنگاوتی
ئەنگوانی
:: ئەنگوانی بە گوولەی وێڵ.
:: ئەنگوانی بە دەردێكی كوژەک.
كورد هەروەها جاران گوتوویەتی بە تیری دوژمن ئەنگواوە.
ئەنگاوتم واتە پێكام.
:: مەم ئەنگێوە.
:: مەم ئەنگێوە وەك مەم ئاخێوەیە.
{
بەسم چاوان لێ ببزێوە
من بریندارم مەم ئاخێوە
}{ فۆلكلۆر}.
هنگاڤتن
:: بەچاوان هنگاڤتی. نیشان ئەنگێو )هداف)ـە.
:: فڵانەكەس یان شت، زەدەی دەستی ئەوە و ئەوەیە
”. دیارە كە “زەدە” فارسییە، دەبێ لە جێی زەدە بڵێی ئەنگواو.
:: لێمان بوونه شێخ ڕه‌ش و شێخ مه‌ند هه‌ر له‌وه‌ی ئازان یه‌كتری بنگێون( بئه‌نگێون).
خۆئهنگاوتن/xo engawtin: كتن:[ خۆ+ ئه‌نگاوتن] له‌كاتی ڕۆیشتندا به پاژنه‌ی كه‌وشی لاقێک له گوێزینگی قاچه‌كه‌ی تر دان و برینداركردنی.
ڕائه‌نگاوتن/řaengawtin: كتن، کتپ:[ ڕا+ ئه‌نگاوتن] درێژكردنه‌وه‌ی : په‌ت، ته‌ناف، گوریس، ته‌ل. له نێوان دوو یان چه‌ند كۆڵه‌كه‌ی چه‌قاو یان سینگی داكوتراو یا هه‌ر شتێكی تری له‌ئه‌م بابه‌تانه.
:: خێرا تهنافهكه ڕانگێوه( ڕائه‌نگێوه)و جله‌كان هه‌ڵخه.
:: هێشتا تهلـی كاره‌بایان بۆ گه‌ڕه‌كی ئێمه ڕانه‌نگاوتووه.
نیشان ئه‌نگاوتن/nîšan engawtin: كتپ: نیشان پێکان.
.
.
.
.