بارە/bare: ن:
1 – [ ئەند] دیواری ئەستووری قەلا.
2 – [ کەرەستە] باروو، حەسار.
3 – [ کەرەستە] گالیسكەی دەستی.
4 – بەهرە و داهات، مووچە و بەش( شەبە).
:: بارەی موڵكەكەت چەندبوو ؟.
5 – جار، كەرەت، چەل. : دووبارە هاتەوە.
6 – قەرەبوو، قۆڵ
:: بارەكە لای خۆم دەستێنمەوە.
7 – هێز، توانایی
:: ئەم كارە لەبارەی مندانیە.
بارەچە/bareče: نتـ:[ ئاب][ ئەردە] مووچەو بەش، داهات، دەرامەت.
.
.
______________________________
بارە/bare: ف:[ بارین] بـهێنە، وەرێنە.
بارەش/bareŝ: ف: بیهێنە، بێدانی، بۆمی بێنە، بارەی.
بارەی/barey: ف: بیهێنە، ئەوەبێنە، بۆمی بارە، بارەش.
بارین/barîn: كتن:[ رۆژك، ل] هاوردن، هێنان.
.
.
______________________________
– بارە – /bare: ئاك:[ ناوگرێكە لە زمانی كوردی بەتەنها نایەت بەڵكو لە گەڵ( لە….. ی) دێت] مەڕ، لەسەر، دەربارەی( فار).
:: لەبارەی منەوە چیت بیستووە؟.
:: لەبارەی خانی شاعیـری گەورەی كورد زۆر شت نووسراوە.
.
.
.
.